پەنهان/penhan: ئان، ئاک:[ هـ]
1- نهێنی، شاراوە، نیان : شتی وونی نادیار.
2- داڵدە، پەناگە، حەشارگە، ڤەشارتی.
{
پەنهان بی تەنها، وەحدەتت مەوج وەرد
پەی شناسایی زووهوورێوەت کەرد
}{مەولەوی}.
پەنهان بوون/penhanbûn: کتن:
1 – وونبوون، لەبەرچاونەمان، ئاوابوون.
2 – شاردنەوە، شارانەوە.
{
زولفت ئەفشان کرد و پەنهان بووی و دونیات کردە تەم
خۆت وەدەرنا عالەمت سووتاند و ئاورت کردەوە
}{ وەفایی}.
پەنهان دەکردن/penhan dekirdin: کتپ:[ کهـ] حەشاردان.
پەنهان کردن/penhan kirdin: کتپ: شاردەوە، نیان کردن.
{
ئەمن جووتێک شەمامە و شەمامە
ڕەنگینم لە بن کراسی مەحمنڵ دارایی دانا
قسمەتی کەس نیە بۆ تۆم
ڕاگرتووە بە ئامانەتی و کردوومە بە پەنهانە
}{ لاس وخەزاڵ. 68}.
خۆ پەنهانکردن/xo penhankirdin: کتن: خۆ شاردنەوە.
{
ئێرانی ئەگنر لێیان قەوما، بۆ گەرمێنێ دێن،
بۆ فەقیری و بۆ هەژاری و خۆیان دەکەنەوە پەنهانە
}{ سەعید ومیرسێوەدێن. 108}.
پەنهانی/penhanî: نچ:[ کهـ] نیانی، گووتنی گووفتارێک بەڕەنگێکی ئەوتۆ کەبتەوێ شارارەبێت.
.
.
.
.