تەشەن/teŝen: ئان:[ نخ] تەشەنا.
تەشەنا/teŝena: ن:[ نخ][ رۆژك، مكـ]
1 – كێم و زوخاو هێنانەوەی برین : بریتییە لە تێچوون، بڵاوەبوون و گەشەکردنی میکرۆب و مشەخۆر لە برین یا ئەندامێکی زیندوو (میواندار). ئۆرگانیسمی میکرۆبی، جەستەی خانەخوێ دەکاتە خوانی بژیوی خۆی و تێدا دەگەشێتەوە و پەرە دەستێنێت. ھۆکارەکانی تەشەنا بریتین لە جۆرەکانی مشەخۆر، ڤایرووس، پریۆن و کارگ و…. . کۆئەندامی بەرگریی جەستەی نەخۆش بە شێوەی ئاسایی لەگەڵ ئەم میوانە بیانییەدا بەربەرەکانێ دەکا. بەم ھۆیەوە لە قۆناخەکانی سەرەتاییدا دیاردەی ھەو کردن ڕوودەدات.[ ئینگـ : Infection] .
2 – گرتنەوە و زیادكردنی كوان و زیپكە.
{
تەشنا بۆ تەوە ناسۆری دەروونم دیسان
زامی كۆنە و مەیی مەیی كۆنی دەبێ مەڵهەم كەن
}{ هێمن}.
تەشەنابوونەوە/teŝenabûnewe: کتن: بڵاوبوونەوە.
تەشەناكردن/teŝenekirdin: کتپ: پەرەسەندەن.
تەشەنە/teŝene: ن: ئاوەدز، تاوگاز، ئاوساو(برین)، برینێك كە چڵكی كردبێت یان نەخۆشی یەك كە پەرە بسەنێت.
تەشەنەدار/teŝenedar: ئانتـ: ئاوەدز.
تەشەنەك/teŝenek: ئان:[ ئەردە] تەشەنە، پەنام، هەواكێشان.
تەشەنەكردن/teŝenekirdin: كتپ:
1 – خۆخواردنەوە و تەقینەوەی بریین، تەنینەوە.
2 – دزهكردن.[ ئینگـ : Leakage]
لەتەشەنەدابوون/le teŝeneda bûn: كتن: لە پەرەسەندابوون.
.
.
.
.