تەشەن/teŝen: ئان:[ نخ] تەشەنا.

تەشەنا/teŝena: ن:[ نخ][ رۆژك، مكـ] 

1 – كێم و زوخاو هێنانەوەی برین : بریتییە لە تێچوون، بڵاوەبوون و گەشەکردنی میکرۆب و مشەخۆر لە برین یا ئەندامێکی زیندوو (میواندار). ئۆرگانیسمی میکرۆبی، جەستەی خانەخوێ دەکاتە خوانی بژیوی خۆی و تێدا دەگەشێتەوە و پەرە دەستێنێت. ھۆکارەکانی تەشەنا بریتین لە جۆرەکانی مشەخۆر، ڤایرووس، پریۆن و کارگ و…. . کۆئەندامی بەرگریی جەستەی نەخۆش بە شێوەی ئاسایی لەگەڵ ئەم میوانە بیانییەدا بەربەرەکانێ دەکا. بەم ھۆیەوە لە قۆناخەکانی سەرەتاییدا دیاردەی ھەو کردن ڕوودەدات.[ ئینگـ : Infection] .  

2 – گرتنەوە و زیادكردنی كوان و زیپكە.

{

تەشنا بۆ تەوە ناسۆری دەروونم دیسان

زامی كۆنە و مەیی مەیی كۆنی دەبێ مەڵهەم كەن

}{ هێمن}.

تەشەنابوونەوە/teŝenabûnewe: کتن: بڵاوبوونەوە.

تەشەناكردن/teŝenekirdin: کتپ: پەرەسەندەن.

تەشەنە/teŝene: ن: ئاوەدز، تاوگاز، ئاوساو(برین)، برینێك كە چڵكی كردبێت یان نەخۆشی یەك كە پەرە بسەنێت.  

تەشەنەدار/teŝenedar: ئانتـ: ئاوەدز.

تەشەنەك/teŝenek: ئان:[ ئەردە] تەشەنە، پەنام، هەواكێشان.

تەشەنەكردن/teŝenekirdin: كتپ:

1 – خۆخواردنەوە و تەقینەوەی بریین، تەنینەوە.

2 – دزه‌كردن.[ ئینگـ : Leakage]

لەتەشەنەدابوون/le teŝeneda bûn: كتن: لە پەرەسەندابوون.

.

.

.

.