سوورەتا/sûreta: نتـ:[ نخ][ سوور+ ئە+ تا] سوورەتێ : پەتایەکی چڵکی نێو منداڵانی 3 تا 7 ساڵە و پتر لە وەرزە ساردەکاندا سەرهەڵدەدات. هۆکاری ئەم نەخۆشییە سترۆپتۆکۆکی بێتا هێمۆلیتیکی Aیە. بەکتریای سترۆپتۆکۆك لە ناو قوڕگی نەخۆشدا کۆ دەبێتەوە و زۆر دەکات و بە دەردانی جۆرێك ژار، دەبێتە هۆی هەڵزرنگانی پێست و سەرهەڵدانی ئازارەکانی پێست.[ ئینگـ : Scarlet fever]

.

.

.

.

.