عەرعەر/äeräer: ن:

1 – [ جێۆ] بیابانی عەرعەر ( عرعر) : ئەو ناوچە بیابانەیە کە دەکەوێتە نێوان عێراق و سعودیە.

2 –  ….  تاوانی ئەنجامدانی پرۆسەی بەدناوی ( ئەنفال) بوو كە دژ بەگەلی كورد كرا و تیایدا زیاتر لە سەدوهەشتاو دوو هەزار ئینسانی سڤیل و بێتاوانی كوردی لە ژن و منداڵ و پیر و پەككەوتەی لە زیندانەكانی ( نوگرەسەلمان) و بیابانی ( عەرعەر) سەرنگوم كرد و بەشێكی هەرە زۆریان هەر بە زیندوویی خرانەچاڵەوە و بە دەمی شۆڤڵەكانی بەعس بە( لم)ی بیابانەكانی عەرعەر داپۆشران. …. { ئاراستە}

::  ئێوارە یادێك بۆ چراکانی بیابانی عەرعەر لە شاری لەندەن.{ پێنووسەکان

{

چیتان بۆ بگێرمەوە چی ؟  

ئاخر زریکە چۆن ئەگێردرێتەوە ؟

قیژە چۆن ئەنوسرێتەوە ؟

عەرعەر چۆن ئەخێندرێتەوە ؟

ئەبێ خۆڵ قسە بکا خۆڵ….

ئەبێ چاڵ قسە بکا چاڵ…

مار و مێروو بیگێرنەوە ئەو چاوانە

و ئەو گۆی مەمکانە

و ئەو کاکۆڵ

و زەردەخەنە و مەقامانە چییان لێ هات ؟  

بێ کەس ئەمرۆ

سالرۆژی دەستپێکی

ئەنفال بو

}{ soma_azz }

بیابانی عەرعەر/biyabanî äeräer: ن:[ جێۆ]

:: بەفربارین گەیشتە بیابانی عەرعەر{ وشە}

ڕێكخراوی عەرعەر/řêkxirawî äeräer: نتـ: سەرەتا دروستبوونی رێكخراوی عەرعەر بەشێوەی گروپ بوو، دوای چەند چالاكییەك، لەمەڕ گرفتەكانی پەروەردە، ئاو، خزمەتگوزاری، گەنجان، ژینگە، تەندروستی‌و زۆر بواری تر،  پێشنیازكرا ببن بە ڕێكخراوێك و لە ئەنجامدا بەهاوكاری وەزارەتی شەهیدان بوون بەڕێكخراوێك، ‏بە هیوان رێكخراوێكی جیاوازبن‌ و ئەو ئامانجانەی هەیانە، بەدیبهێنن.‏ بۆچی ناوی رێكخراوەكەیان ناوناوە عەرعەر ؟ وەڵام : لەبەرئەوەی عەرعەر ناوچەیەكی ‏بیابانە و زۆرترین كەسوكارمان لەوی زیندەبەچاڵ كران( ئەنفال)، بۆ ئەوەی بەزیندوویی لەهزری نەوەكاندا بمێنێتەوەو ‏هەمیشە ئەو رۆژانە لە یادنەكرێت، كە ئامانجمانە كاڵ نەبنەوە.{ کوردستانی نوێ‌ } ‏

شاری عەرعەر/šarî äeräer: نتـ:[ جێۆ] شارێکی سعودیە لە نزیك سنووری عێراق لە ربع خالی.

.

.

_______________________________

عەرعەر/äeräer: ن:[ ڕوو][ ع : عرعرسەرووی کێوی، مەرخ، وەرەس، هەڤریسك، هەورێس. [ ئینگـ : sabina]

{

نەواتم عەرعەر سەھەند پەروەردە
باخەوانان داخ وە تۆی گڵ بەردە

}{ مەولەوی}

{

وەسییەت بێ کە مردم تەخت و تابووتم لە عەرعەر کەن
هەتا عالەم بزانێ من شەهیدی قامەتی یارم
وەفایی دور لەتۆ پەیۆەستە حاڵی شینە گریانە
لەبەر چاوت بەسەد جێ وەک نیشانەی دڵ بریندارم

}{ وەفایی}

.

.

_______________________________

گوڵە عەرعەر/guľe äeräer: ن:[ ڕوو] گوڵە ئاگرین و برادۆس : گوڵێکی جوانی سەرنخونە لە بنەماڵەی Primulaceae کە گوڵێکی یەك چڵی هەیە. ئەم گوڵە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا دەڕوێت. [ لا : Cyklamen officinaleCYCLAMEN PERSICUM][ ئینگـ : Sowbread, confusingly, Persian violet]

{ تێبـ : بەڕێز ئەمیر ئەمینی لە کتێبی ” فرهنگ گیاهان دارویی ” لە لاپەڕەی 57 دا لەسەر ئەم گوڵە دەڵی: گیایەکی 1 ساڵەی خۆڕسکە کە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا دەڕوێت. ئەم گیایە لە جوانڕۆ، باینگان، تین، باوەجانی، مزران و قڵاجە و کامێران و دەوروبەری سنە و دێواندەرە و مەریوان و ژاوەرۆ و رۆژئاوای بێساران دەڕوێت و بۆ دەرمانی زۆر دەرد بەکاری دێنن. لە ناوچەکانی ژاوەرۆ، مەریوان، کۆماسی، باخان و گاڕان و چنارە بۆ دەرمانی گریان و بێزاری منداڵان بەکاری دێنن و لەگەڵ گوڵای توودا دیکوتن و ئاوەکەی دەدەن لە پشتی نەرمەی گوێ ( لەو شوێنەی کە کونی دەکەن بۆ هەڵواسینی گوێشەوارە) و مەڵاژیی منداڵ و ژیر دەبنەوە. بەڵام لە ناوچەی پاوە و قشڵاخ و روانسەردا پێشوو گوڵەکانی ئەم گیایە لەگەڵ رازیانە و گوڵی خەتمی ( هەرکامیان 10 گرام) دەکوتا بە یەکدا و هەموو رۆژێک 1 کەوچکی چێشت خواردنیان لە نیو لیتر یان 2 پەرداخ ئاودا دەکوڵاند و دەیانخواردەوە بۆ نەخۆشی گەدە و رێخۆڵە و لە نێو بردنی بای سك.{  kurdflora
.

.

.

.

.