جووڵان/cûľan: ن، کتن:

1 – بزڤان، بزوان_ بزووان، بزووتن، جڤان، زیوان، ڤڕڤڕین، ڤەخوومین، لەبتین، لپان، لە خشبوون( کە)، لڤین، لڤیان، وەرزان( ل). 

2 – [ ئینگـ : Kinetic ]. 

3 – تەکان. 

4 – ڕاجفرین، ڕاچەڵەکین، لە جێی خۆتەکان خواردن، هەژان.

جووڵانەوە/cûľanewe: کتن: بزووتنەوە، وەرزانەوە : جووڵاندنەوەی لەسەرەخۆی شتێك بێئەوی لەشوێنی خۆیی بگوێزرێتەوە.

جووڵانەوە بەگەرمی/cûľanewe begermî: نتـ:[ فیز] بزافی گەرمایی، دوینامیکی گەرمایی.[ ئینگـ : thermodynamic].

جووڵانەوەی ئاسۆیی هەوا/cûľanewey asoyî hewa: کتن:[ کەش] پۆگوازە : جووڵانەوەی ئاسۆ ییهەوا.[Advection] .

جووڵاندن/cûľandin: کتپ:

1 – ئاخێزکردن، بزڤاندن، بزوواندن، بزووتن، تەکاندن، جایاندن، جاپاندن( كباك)، جڤاندن، جماندن( كباك)، جەمجقاندن، جموجووڵکردن، زیواندن، ڤەخویاندن، ڤڕڤڕاندن، لەبتاندن،  لەرزاندن، مەراندن، وەلەرزەخستن، هەژاندن. 

2 – هاندان.

جووڵاندنەوە/cûľandinewe: کتپ: بزواندنەوە، تەکان پێدان، لڤلڤاندن.

جووڵانن/cûľanin: کتپ: زیوانن، بزووانن، تەکانن.

جووڵانی بەرەو سەری چینی زەوی/cûľan: ن، کتن: سەرجوون، بەرزبوومەوە.[ ئینگـ : Uplift]

جووڵاو/cûľaw: ئانفا: زیوە، بزاو، جووڵاو، تەکاو.

نەجووڵاو/necûľaw: ئانفا: ستاتیک، بێ جموجووڵە.[ ئینگـ : Static ].

جووڵێن/cûľěn: کتن: بزۆق، بزوێن، جووڵێنەر، ڕاژین، ڕاژێنەر، بزڤانۆ.

جووڵێنە/cûľěne: نتـ: جوڵێن، بزۆق.

جووڵێنەر/cûľěner: نفا:

1 – بزڤاند، بزڤانۆ ، بزڤانۆك، هاندەر، بزوێنەر، تەکاندەر، دروندە، خاوەنی ووزەی زیاد، ئاخێزەر. 

2 – مەیل پەیداكەر( دەرمان یا چاوەندا زی هولمان) هەستێنەر، هەلستێنەر( ئارەزوو).

جووڵیان/cûľyan: کتپ:[ ئەردە] جووڵان، زیویان، بووقیان( ل) ڕۆیشتن.

جووڵیانەوە/cûľyanewe: کتپ:[ ئەردە] جووڵانەوە.

جووڵیاندن/cûľyandin: کتپ:[ ئەردە] جووڵان.

جووڵین/cûľîn: کتپ: زیویان، بزووین، جەمجقین، بزڤین، بزووتن، وەرزین، بزڤین.

.

.

.

.