جووان/cuwan: ئان، ن:

1 – تەوار، پەریزادە _ پەریڕوو _ پەری ڕووخسار، پت _ پتكۆ _ پتۆ، جان، جحێل، جۆڤۆن، جوندی، چەڵەبی، چەڵەنگ، دەلال، خن، ڕەند، ڕنە( کباک)، زەری، سەرپەڕ، سپەهی، شەنگ، شۆخ، فۆدل، قازاخ، قشت _ قشتیلە، قۆز، كۆک، گەنج، گەوور، لال، لاو، نەخشین، نەشمیل، یەڤەن.

2 – ناوە بۆ ئافرەتان.

3 – تەمەنی مرۆڤ لە 17 ساڵییەوە هەتا 30 ساڵی.

  تیبینی 
 بەرانبەر ئەم جوانەی كوردی ناوێكی ئینگلیزی هەیە بە Juwanna گۆدەكرێت، گرفتێكی فۆنێتكی هەیە لە زمانی كوردییدا لەمەر دوو دەنگی(û )(uw ) كە هێشتا ساخنەكراونەتەوە، بۆخۆم سەرنجم هەیە لەمەر ئەم ئارێشەیە، بەڵام نامەوێت تاکڕەوی تێدابكەم. 

جوواناو/cuwanaw: نتـ:[ جووان+ ئاو] ئارەقێكی ساردە نەخۆش لە كاتی گیانەڵایەدا دەریدەكات.  

جووانە زەوە/cuwane zewe: نتـ:[ جووانە+ زەوە( ؟)] جووانەزووە.

جووانە زووە/cuwane zuwe: نتـ:[جووانە+  زووە] جووانەزەوە، عازەبە: عازەبی زیپكەیەكە لەگەرمان پەیدا دەبێت.

جووانە ژۆ/cuwne jo: نتـ:[ هـ][ جووانە+ ژۆ] جووانكە، زیپكەی عازیبە.

جووانكە/cuwanke: نتـ:[ نخ][ بابا] جووانەژۆ، جووانەزووە، جۆش: زیپكەی عازەبیە، زیپكەی جحێڵییە : زیپكەی خۆ ناسینەوە.  

جووانەگا/cuwanega: نتـ:[ جووانە+ گا] جووانگەهـ، جوانەگا، سانگۆ، سنگوولە : گایەكە كە تەمەنی ساڵ بێت.

جووانگا/cuwaniga: نتـ:[ کباک] جووانەگا.

جووانگەهـ/cuwanigeh: نتـ:[ کباک][ جووان+ گەه] جووانەگا.

جووانە مایین/cuwane mayîn: نتـ:[ جووان+ ئە+ مایین] جووانووی ماینێكی مێ، كە 5 بەهاری دیتبێت.

جووانە هەسپ/cuwane hesip: نتـ:[ جووان+ ئە+ هەسپ] جووانووكی نێرە، كە 5 بەهاری دیتبێت.

جووانوو/cuwanû: ن:[ ئاژ][ هـ] جانی، كوڕكوڕە، بێچووی مایین( فە، زەن)، نۆبا( هی مێ) مۆرە، كورک، كوڕک چاروا.

جووانووی مێ/cuwanûy mê: نتـ:[ ئاژ][ هـ] مالجەهنوو، مەهین.

جووانوولكە/cuwanûlike: نتـ:[ جووانوو+ ئوولكە] جووانووی ساوا.

جووانووە مایین/cuwanûe mayîn: نتـ: جووانووی ساوا.  

جووانكە/cuwanike: ئانتـ:[ هـ][ جووان+ كە] جووانی خۆشەویست، جحێڵ (بۆ كوڕ و كچ).

جووانكەر/cuwanker: نفا:[ جووان+ كەر( كردن)] ڕازێنەر، چەت.

جووانكەڵە/cuwankeľe: ئانتـ:[ جووان+ كەڵ+ ئە] جووانی خنجیلە و بچووک، جووانكە.

جووان كران/cuwan kiran: كتپ:[ كارابزر][ جووان+ كران(كردن)] خەمڵێندران.

جووان كردن/cuwan kirdin: كتپ:[ جووان+ كردن] خەمڵاندن، ڕازاندنەوە.

جووانكیلانە/cuwankîlane: ئانتـ:[ جووان+ كیل+ ئانە] جووانكەڵە.

جووانكیلە/cuwankîle: ئانتـ:[ جووان+ كیل+ ئە] جووانكیلانە، نەشمیلە.

جووانێ/cuwanê: ئانتـ:[جووان+ ئێ] 

1 – جووان بوونی شت. 

2 – جووانوو. 

3 – ناوی ئافرەتانە.

جووانێتی/cuwanê: نچ:[ جووان+ ئێتی] سپەهیتی.

جووانی/cuwanî: نتـ: [جووان+ ی] تافی گەنجی، شەپاڵی، لاوی، دەلالی، سپەهیتی، چەلەنگی.     

جووانە مەرگ/cuwane merg: نتـ:[ جووان+ ئە+ مەرگ] كەسێكە بە گەنجی بمرێت.

جووانە مەرگ/cuwane merg: ن:[ ڕوو] گوڵێكە بە بەیانیان دەبووژێتەوە و بە ڕۆژ دەپووچێتەوە. ئەم گوڵە لە ڕەگەزی گوڵە پیازییەكانە، گوڵە پیازییەكانە، نزیكەی 110 جۆریان هەیە لە جیهاندا.[Bot :Lilium] .      

جووانب ەخت/cuwan bexit: نتـ:[مجـ][ جووان+ بەخت] بەختەوەر.  

جووان چاک/cuwan çak: نتـ:[مجـ][ جووان+ چاک] جووان، لاوچاک.

جووانچاكی/cuwançakî: نچ:[ جووانچاک+ ی] جووانی، لاوچاكی.    

جووانڕۆ ¹ /cuwanřo: نفا:[ جووان+ ڕۆ( ڕۆیشتن)]  .

جووانڕۆ ² /cuwanřo: ن:[ جێۆ] شارەێیەكە لە هەورامان، بەندیواری بە ئەردەڵانەوە هەیە.

جووانمەرد/cuwanmerd: ئانتـ:[ مجـ][ ئەردە] جووامێر.

جووانمەردی/cuwanmerdî: نچ:[ جووانمەرد+ ی] جووامێری.

جووانمێر/cuwanmêr: ئانتـ:[ جووان+ مێر] جووانمەرد، جوومێر، مەرد، دڵفراوان، جحێل.

جووانمێری/ cuwanmêrî: نچ:[ جووانمێر+ ی] جحێڵی، مەردی.

جووانن/cuwanin: كتپ:[ ئەردە][ جووڵاندن] لەراندنەوە، لەقاندن، جووڵاندن و لەراندنەوەی گووارەو شتی دیكە. تەكان پێدان.  

جووانوێری/cuwanwêrî: نتـ:[ مكـ][ جووان+ وێری] كردار، ڕەفتار، خوو.

خۆجووان كردن/xo cuwan kirdin: كتن: بەدەوری خۆهەڵاتن.

.

.

.

.