ئاڵووباڵوو/ûbaľû: نتـ:[ ڕوو][ ئاڵوو + باڵوو] به‌ری دارێکه‌، ده‌چێندرێت، هه‌ر به‌ئه‌م ناوه‌، شێوه‌ی خڕه‌، ڕه‌نگی سوورێکی مه‌یله‌ و ڕه‌‌شه‌، تامی شرینه‌ و تۆزێك مزره‌. وه‌کوو میوه‌یه‌کی هاوینی ده‌خوڕێت و له‌باتی ترش ده‌کرێته‌ هێندێک چێشتانه‌وه‌  : ڕیچاڵ، ڕوب و شه‌ربه‌تیشیی لێ ده‌گیڕدرێت. وه‌کوو( چا)ش ده‌م ده‌کرێت و ده‌خورێته‌وه‌. وه‌ها به‌ناوبانگه‌( سه‌فرا) ده‌شکێنێت. و ( ده‌غه‌ز) ده‌په‌ڕێنێت، زۆر خواردنیشی کاری ده‌رمانی ڕه‌وانی ده‌کات.

:: سه‌فرا شکێنه‌، ده‌غه‌ز په‌ڕێنه‌ ئاڵووباڵوو ده‌رمانی ژینه‌.

{ تێبـ : له‌ په‌رتووکی( انتاکی) به‌فارسی باسی جۆر و چه‌شنه‌کانی ئاڵوو ده‌کات.[ bot :Prunus Caspica].  

2 – داری ئه‌م میوه‌یه‌ به‌ وشکی و ته‌ڕیی : ئاڵووباڵووك، به‌ڵاڵووك.

ئاڵووباڵووی کێوی/aľûbaľûy kêwy: نتـ:[ ڕوو] براڵوویی، براڵووك : دره‌ختێکی جوانه‌ خونچه‌که‌ی سپییه‌، داره‌ تا 5 م بڵندده‌بێت و له‌ چیاکانی زاگرۆس دا فره‌هه‌یه‌، و به‌ره‌کی سوور یان زه‌رد یان ڕه‌‌ش ده‌گرێت له‌( تحفه‌ الحکیم) دا بۆ وێنه‌: به ‌تێکه‌ڵاوکردنی میوه ‌و تۆووی له‌گه‌ڵ ڕۆنی ئاژاڵ هه‌توانێکی لێ دروست ده‌کرێت بۆ تیمارکردنی برینی گه‌ده‌ و ریخۆله‌کان چاکه‌ و یارمه‌تی قه‌بزیده‌دات.[ bot : Cerasus Vulgaris].

ئاڵووبخاره‌/ûbixare: نتـ:[ ڕوو][ ئاڵوو+ بخاره‌( بوخار: شارێکه‌ له‌ ئوزبه‌کستان)+ ئه‌][ مکـ] جۆرێک هه‌ڵووجه‌ یه‌، تامی خۆشه‌، ڕه‌‌ش و زه‌ردی هه‌یه‌، ڕه‌‌شه‌ که ‌یان ئیشکه‌ و ده‌نک ده‌نکه‌، زه‌رده‌که‌یان که‌ شیرداره‌ و جاران له‌ ناو خیگه‌ دا هه‌ڵده‌گیرا. هه‌ر دوو جۆره‌که‌ی له‌ باتی ترش ده‌کرێته‌ ناو چێشته‌وه‌.

: هه‌ڵووچه‌ پاوه‌یی، هه‌ڵووچه‌ ڕه‌‌شه‌( سنـ: هه‌ڵووژه‌ ڕه‌‌شه‌).

ئاڵوبه‌لالووك/aľu be ľa luk: ن:[ ڕوو] ئاڵوباڵو.

.

.

.