پێغەم/pêẍem: نتـ: پێخام.

پێغەمبەر/pêẍember: نفا:[ پێغەم( پێغام)+ بەر( بردن)] پێغامبەر، وەلامبەر، ڕاسپاردەبەر، وەخشوور :

1 – مرۆڤێک كە لەلای خوداوە بۆ ڕێبەرایەتی مرۆڤ هەڵبژێردراوە و گووتەكانی خودا بەخەڵک دەگەیەنێت، یان كەسێكە لە لایەن خوداوە ڕاسپێردرابێت، كە ئامۆژگاری خەڵكی بكات بۆ ئەوەی بیری باش و گووفتی باش و كاری باش بكەنە ڕێبازی ژیانیان.

2 – پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی مەحەممەد( د. خ).

3 – پەیک، قاسد : كەسێک كەپەیام و قسەی پەیامنێر دەگەیەنێتە كەسێكی دیكە.

4 – [ مجـ] مرۆڤی پاک، پەیامبەر، پەیخەمبەر.

پێغەمبەرایەتی/pêẍemberayetî: نفا:[ پێغەمبەر+ ئایەتی] كارێک كە پێغەمبەر دەیكات، ئەرک و كاری گەیاندنی گووتەی خودا بە خەڵک لە لایەن پێغەمبەرەوە.

پێغەمبەر زادە/pêẍemberzade: نتـ:[ پێغەمبەر+زادە] منداڵی پێغەمبەر، نەوەی پێغەمبەر.

پێغەمبەری ئاخرزەمان(ێ)/pêẍember î axir zeman(ê): نتـ: دوماهین پێغەمبەر { مەبەست لە مەحەممەد }.

پێغەمبەری ئیسلام/pêẍemberî îslam: نتـ:[ پێغەمبەر+ی+ ئیسلام] نێردراوی ئایینی ئیسلام.

پێغەمبەری عەرەبی/pêẍemberî äerebî: نتـ:[ پێغەمبەر+ ی+عەرەبی] مەبەست لە( مەحەممەد كوری عەبدواللە قوریشی)یە. 

بەپێغەمبەر/be pêẍember: شڕ:[ سوێند] سوێند خواردن بە پێغەمبەر.

:: بەپێغەمبەر من ئەو كارەم نەكردووە !.

بەشاڵی پێغەمبەر/be ŝaľî pêẍember: نتـ:[ سوێند] سوێندخواردن و شاڵی پێغەمبەر كە پێیان پیرۆزە.

داوای پێغەمبەرایەتی كردن/daway pêẍemberayetî kirdin: شڕ: بانگەوازی پێغەمبەرایەتی كردن، خۆ بەپێغەمەر ناسین. ‌

وەبەرئالای پێغەمبەركەوتن/we ber aľay pêẍemberkewtin: شڕ:[سوێند] وەبەر ڕەحمەتی خودا كەوتن لە قیامەت دا، دەگەڵ تاقم و دەستەی پێغەبەر چوونەبەهەشت.

.

.

.

.