تەرح/terĥ: ن:[ ع : طرح]
1 – بیچم، شێوە، تەرح و دیدار.
{
هەرچی مەحبووبان دەكەن خۆشە، بەلام داخی ڕەقیب
دەمكوژێ، تەرحی مرێ هەروەك كەری بێگارییە
}{ نالـی}.
2 – وەك، وەكوو، چەشن، وێنە.
{
سینگی سپی بە تەرحی بەردی مەڕمەڕێ
ئەگەر كافر بدنینێ بۆت لە دین وەردەگەڕێ
}{ شێخ فەرخ. ل. 27}.
3 – شێوەیەكی نەقاشی و كێشانەوە، نەقش.
4 – پلان، نەقشە.
5 – [ ڕوو] شووتی نەگەیشتوو.
تەرح دڕاشتن/terĥdařiŝtin: كتن:[ تەرح+ دڕاشتن] پلان دانان، نەقشە و بەرنامە دڕاشتن بۆ مەسەلە و كارێك.
تەرحكردن/terĥkirdin: كتپ:[ تەرح+ كردن] ئارێشەیەك هێنانە گۆڕ و باس كردن بۆ لێدوان، مەترەح كردن.
تەرح و دیدار/terĥ û dydar: نتـ:[ تەرح+ و+ دیدار] شكڵ و شەمایەل، بیچم، شێوە.
.
.
.
.