شاهێن/şahên: ن:[ باڵ] باڵەوان، باڵەبان : باڵندەیەكی گۆشتخۆری ڕاوكەرە.

هەڵۆی شاهین/heľoy şahîn: نتـ:[ باڵ][ هەڵۆی+ شاهین، شاهێن ] شاباز، شاهینی ڕەش : پەڕی سەر و پشتی ڕەشە، چاوی ڕەشە، پەڕی بەرسنگی قاوەی مەیلەو سوورە و سپی یە، هێڵێکی بازنەیی سپی یە بەدەوری میلییەوەیە، لاق و چرنووکی زەردە. باڵندەیەکی درندە و تێر نەخۆرە، لە هندستان و باشوری چین دەژێت.[ لا : Falco peregrinus][ ئینگـ : shaheen falcon , peregrina falcon] 

.

.

_____________________

شاهێن/şahên: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ جێندەر یان ڕەگەزی نێرینەیە. 

.

.

.

.