ده‌رخۆنه/derxone: ن:[ کەرەستە]پنە، دەرخوون _ دەرخوونە _ دەرخووین. دەرخووینک( کباک)، خوانە _ خوانکە :

1 – ده‌فرێکی پان و گرده‌ لە گەچ، دار دروستدەکرێت، بۆ نان لەسەر پانکردنەوە بەکاردێت. 

2  – لەو گه‌وره‌تر، بۆ داپۆشینی زارکی ته‌ندوور و هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌شی دروست ده‌که‌ن. 

3 – له‌و بچووک تر، بۆ داپۆشینی زارکی دیزه‌ و مه‌نجه‌ڵی ڕۆن که‌ڵک وه‌رده‌گرن.

له‌ نێوه‌ڕاستی‌دا قوڵفێکی ئاڵقه‌یی لێده‌نێن تا به‌ وی هه‌ڵیبێنن و له‌ جێگای پێویستی دابنێن. هێندێک جاریش له‌ جێگای قوڵفێک دوو قوڵفی لێ ده‌نێن، یا به‌ جێگای قوڵف دوو ده‌سگره‌ی بۆ سازده‌که‌ن.

{ عومه‌ر فاڕووقی}

ده‌رخۆنەی دار/derxoney dar: نتـ:[ کەرەستە]‌ دەرخوینک

 

.

.

________________________

دەرخۆنە²/derxone: ن:[ نخ، ئاژ] لێهاتن، سندان : نەخۆشیەکی یەکسمە.{ هەژار، ل، 310}.

.

.

.

.

.