ده‌رخۆنه/derxone: ن:[ کەرەستە]دەرخوون _ دەرخوونە _ دەرخووین. دەرخووینك( کباك)، خوانکە : ده‌فرێکی پان و گرده‌ که‌ هی گه‌وره‌ی بۆ داپۆشینی زارکی ته‌ندوور و هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌شی دروست ده‌که‌ن. له‌ هی بچووکیشی بۆ داپۆشینی زارکی دیزه‌ و مه‌نجه‌ڵی ڕۆن که‌ڵک وه‌رده‌گرن. له‌ نێوه‌ڕاستی‌دا قوڵفێکی ئاڵقه‌یی لێده‌نێن تا به‌ وی هه‌ڵیبێنن و له‌ جێگای پێویستی دابنێن.  هێندێک جاریش له‌ جێگای قوڵفێک دوو قوڵفی لێ ده‌نێن، یا به‌ جێگای قوڵف دوو ده‌سگره‌ی بۆ سازده‌که‌ن.{ عومه‌ر فاڕووقی}

ده‌رخۆنەی دار/derxoney dar: نتـ:[ کەرەستە]‌ دەرخوینك

.

.

________________________

دەرخۆنە²/derxone: ن:[ نخ، ئاژ] لێهاتن، سندان : نەخۆشیەکی یەکسمە.{ هەژار، ل، 310}.

.

.

.

.

.