شات ¹ /şat: ن:[ دەنگ]
1 . بۆڵەبۆڵ بە تۆنێکی ناخۆش.
2 . خۆهەڵکێشان.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 462}.
3 . زیڕە، هەرا.
شاتەشات/şateşat: ئانتـ: شاتی یەک لەدوای یەک.
شاتەشات کردن/şateşat kirdin: کتن: بۆڵەبۆڵ بە تۆنێکی ناخۆش.
شاتوشووت/şat û şût: نتـ:[ شات+ و+ شووت] بافیش، باڵگشە، بانگەشە، چاووڕوو، پڕوپاگەندە، هاتوهاوار، هارتوهوورت، هاشوهووش.
شات وشوت/şat û şut: نتـ:[ لەنگ] شارت و شۆرت : داد و فریاد کردن.
شات و شوتە درۆزنە/şat û şute dirozine: نتـ:
.
.
___________
شات ² /şat: ئانتـ:[ ڕوو] چرۆ و چڵی نوێی نەمامی یەک ساڵە.
.
.
___________
.
.
.
.