داپاچ/dapaç: ئان: ئەرەپاچ( هـ)، دابڕ، لێبڕ، داپاچەر: کەسێک بە تەور یان بە تیغ شتێک لە سەرەوە بەرەوخوار دەبڕێت.{ بێستوون، ل، 64}
:: دارەکانی داپاچی.
داپاچان/dapaçan: کتن:[ دا+ پاچانن] داتاشان، هەڵپاچان( بۆ دیوار، کەنداڵ، دار و هیتر).
داپاچاندن/dapaçandin: کتپ:[دا+پاچاندن] داتاشین، هەڵپاچین، پرونینگ.
داپاچەر/dapaçer: نفا: ئەرەپاچ ( هـ)، داتاشەر، هەڵپاچەر : ئەو کەسەی دادەپێچێت.
داپاچراو/dapaçiraw: نفا:[ داپاچ+ راو] داهاتوو.
داپاچێن/dapaçên: ئانفا:
1 – داهێنەر، هەڵپاچێنەر.
2 – هەڵقەتێنی لکوپۆپی درەختان.
داپاچین/dapaçîn: کتپ:[ دا+ پاچین] پاتەیەرە _ پاتەیرە، ئەرەپاچڕێ( هـ){بێستوون، ل، 64}:
1 – هەڵپاچین، داهێنانی لقوپۆپی درەخت بەڕەنگێک کە تیغەکەی سەربەرە و خوار لێدرابێت.
2 – بەهەڵپەخورادن، ماشیینەوە، هەڵ لووشیین، قەپال لێگرتن، قووتدان، داپەچنیین، داپەچیین.
.
.
.
.