شانۆ/şano: ن:[ هونەر] تیاترۆ:Tiyatro( کباک، زا). نمایشتگە: ئەو کاڤارەیە کە پێکدێت لە سەکۆی شانۆ و هۆڵی بینەران.[ ئینگـ: Theatre]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 159}
شانۆخوازیی/şanoxwazîy: نچ:[ هونەر][ شانۆخواز+ یی] مێتۆدێکی شانۆییە لە دە ساڵی سەدەی بیستەم لە ڕووسیا و ئەڵمانیا( دۆچڵاند)دا وەکی نەیارێک بەرانبەر بە مێتۆدی سروشتخوازیی برەوی پێدراوە. ئەم مێتۆدە بە بنەمایەک خۆی تۆکمەدەکات ئەویش( شانۆ شانۆیە، نەک ژیان)[ ئینگـ: Theatriclism]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 159}
شانۆگەر/şanogerîy: نفا:[ هونەر][ شانۆ+ گەر] نیارڤان.[ ئینگـ: performance].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 172}
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی شانۆگەری |
شانۆگەریی/şanogerî: نتـ: [ هونەر].[ ئینگـ: piece]
شانۆگەریی بانگەشە/şanogerîy bangeşe: نتـ:[ هونەر][ شانۆگەریی+ بانگەشە] شانۆگەریی کێشە.[ ئینگـ: thesis play].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 159}.
شانۆگەری بە موزیک و هەڵبەست/şanogerî bemuzîk û heľbest: نتـ:[ هونەر] ئۆپێرا.[ ئینگـ: Opera].
شانۆگەریی پڕوپاگەندە/şanogerîy piřupagende: نتـ:[ هونەر][ شانۆگەریی+ پڕوپاگەندە] ئەو شانۆگەرییە کە ڕێکلام بۆ ئایدیایەکی دیارکراو دەکات.[ ئینگـ: Propagandan Play].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 121}.
شانۆگەریی چیرۆکاوی/şanogerîy çîrokawî: نتـ:[ هونەر][ شانۆگەریی+ چیرۆکاوی] جۆرە شانۆگەرییەکە زێتر پشت بە گێڕانەوەی چیرۆکێک دەبەستێت وەک لە تاوتوێکردن و قسەکردن لەسەر مژاری هرز و بیر دابێت.[ ئینگـ: Story Play]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 148}.
شانۆگەریی دانسقە/şanogerîy danisqe: نتـ:[ هونەر] ئەو شانۆگەرییەیە لە کردەکانی ڕوو لە هەڵکشاندن کە ساتەی تەگەنە تەشق و پاشان هێدی … هێدی سێ دەبنەوە تاوەکی دەگەنە چارەسەر. هەروەها ئەم چەشنە شانۆگەرییە تژییە لە فاکتەری سەرنجبەر، و بەدواداچوون، بە پابەندبوون بەچارەسەرکردنی کێشەکان بەر لە کۆتایی.[ ئینگـ: well – made play].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 167}
شانۆگەریی دەنێو شانۆگەرییدا/şanogerîy denêw şanogerîyda: نتـ:[ هونەر] ئەو شانۆگەرییەیە کە دیمەنی شانۆیی تری تێدایە وەک( هاملێت).[ ئینگـ: Play-Within- aPlay]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 115}
شانۆگەریی دۆخ/şanogerîy dox: نتـ:[ هونەر] شانۆگەرییەکە زیاتر بایەخ بەچارەسەرکردنی ڕووداوەکان دەدات وەک وێناکردنی کارەکتەر و شتی تر.[ ئینگـ: Play Of Situation]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 115}
شانۆگەریی ساتیریی/şanogerîy danisqe: نتـ:[ هونەر] بنەڕەتی ئەم چەشنە شانۆگەرییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاهەنگانەی کە بۆ( دیۆنیسیۆس : Dionysius)ی خوداوەند ساز دەدران. ڕوواڵەتی کارکتەربەم چەشنانەی خوارەوە.[ ئینگـ: Satyr Play]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 135}
بۆ نموونە کەرەستەی بەکارهێنان | |
دەمامکدار | ( دەموچاوی مرۆڤ) |
کلک | ( کلکی ئەسپ) |
قاچ | ( قاچی بزن) |
پێست یان کەوڵ | ( کەڤلی بزن) |
تایبەتمەندییەکانی شانۆی تاین ئەمانەن |
جوڵەی بێشەرمانە |
سەمای هەراگەریی |
سووکایەتی لە گوزارشتی جەستەییدا. |
شانۆگەریی سەرشەقام/şanogerîy serşeqam: نتـ:[ هونەر][ شانۆگەریی+ سەرشەقام]
شانۆگەریی کارەکتەر/şanogerîy karekter: نتـ:[ هونەر][ شانۆگەریی+ کارەکتەر] شانۆگەرییەکە بایەخ بەوێناکردنی کارەکتەرێک دەدات کە لە دواییدا کاریگەری دەبێت بەسەر کردەکانی شانۆگەرییەکە. نموونەی ئەمەش شانۆگەریی ( هاملێت) و ( ماکبێس)ی شکسپیرە.[ ئینگـ: Play of Character].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 114}.
شانۆگەریی کەش/şanogerîy keş: نتـ:[ هونەر][ شانۆگەریی+ کەش] جۆرە شانۆگەرییەکە بایەخ بە کارەکتەر و گرێچن نادات، بەڵکو بایەخ بەوێناکردنی شتێکی تایبەت دەدات کە تەواوی فاکتەرەکانی تێدا بەدی بکرێت.[ ئینگـ: Play of Atmosphere].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 114}.
شانۆگەریی کێشە/şanogerîy kêşe: نتـ:[ هونەر][ شانۆگەریی+ کێشە] ئەو شانۆگەرییەیە کە چارەسەری ئایدیایەکی دیاریکراو دەکات و بنووسەکەشی بانگەشەی بۆ دەکات و داوای پشتگیریلێکردنی دەکات. کارە سەرەتایییەکانی برناردشۆ نموونەی ئەم چەشنەن.[ ئینگـ: problem play].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 159}.
شانۆگەریی گاڵتەئامێز/şanogerîy gaľiteamêz: نتـ:[ هونەر][ شانۆگەریی+ گاڵتەئامێز] شانۆگەری لاسایی کردنەوە : شانۆگەریییەکە لاسایی کارێکی شێلگیرانە دەکاتەوە بەمەبەستی پێکەنین و گاڵتە پێکەنین.[ ئینگـ: travesty].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 162}.
شانۆگەریی گەمژەڵان/şanogerîy gemjeľan: نتـ:[ هونەر][ شانۆگەریی+ گەمژەڵان] چەشنێکە لەو کورتە شانۆییە گاڵتەجاڕییانەی لە سەدەی چواردەی زایینی لە فەرەندا باوبووە. بابەتەکانی سەبارەت ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە بوونە و ئەکتەرەکانیشی جلکێکیان لەبەردەکرد؛ کە کەسانی گەمژە لەبەریان دەکرد.[ ئینگـ: Sotie (Sottie)].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 145}.
شانۆگەریی وەستاو/şanogerîy westaw: نتـ:[ هونەر][ شانۆگەریی+ وەستاو] سانۆگەری نەگۆڕ: ئەو شانۆگەرییەیە کە کەسێتییەکانی یان کێشەکانی نەگۆڕن و پشت بە هەڤپەیڤین دەبەستێت، بێ ئەوەی بایەخێک بە بزاوتی شانویی بدات.[ ئینگـ: Static Play].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 148}.
شانۆگەریی هەستبزوێن و وڕوژێنەر/şanogerî hestbizwên û wirujêner: نتـ:[ هونەر] مێلۆدراما.[ ئینگـ: Melodrama].
شانۆگەریی هەڤپەیڤیناوی/şanogerîy hevpeyivînawî: نتـ:[ هونەر][ شانۆگەریی+ هەڤپەیڤیناوی] شانۆگەرییەکە تێییدا دیالۆژ( دیالۆگ) زاڵە بەسەر بژاڤدا.[ ئینگـ: Talky Play].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 156}.
شانۆگەرییە ساختەکانی شکسپیر/şanogerîe saxtekanî şikspîr: نتـ:[ هونەر][ شانۆگەرییە+ ساختەکانی+ شکسپیر] کۆی ئەو شانۆگەرییانەیە کە خراونەتە پاڵ بەرهەمەکانی شکسپیر کەچی جۆشی نەینووسیون.[ ئینگـ: pseudo Shakespearean plays].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 122}.
شانۆگەرییەکانی خوێندنگە/şanogerîyekanî xwêndinge: نتـ:[ هونەر][ شانۆگەرییەکانی+ خوێندنگە] ئەو شانۆگەرییانە بوون کە پاش ئەوەی لە لا تینییەوە کران بە ئەڵمانیی ڤێجا لەسەردەمی ڕاپەڕیندا لەژێر کاریگەری میتۆدی مرۆڤایەتیی گەشەیان کردووە، و لە قوتابخانە و زانکۆکاندا لەبەرایی جموجۆلی بزاڤە شانۆییەکان دە( ئەوروپا)دا پیشکەش کران.[ ئینگـ: School Plays].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 138}.
شانۆی ئابی/şanoy Abî: نتـ:[ هونەر] ناودارترین سابۆکانی( دوبلن:Dublin)ـە و سەنتەری بزاڤی شانۆی( ئێرلاند)ـە.[ ئینگـ: Abbey Theatre].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 6}.
شانۆی بووکەشووشە/şanoy bûkeşûşe: نتـ:[ هونەر] ئەو شانۆیەیە کە لە نمایشتەکانیدا بووکەشووشە ڕۆڵی کەسێتییەکان دەبینێت.[ ئینگـ: Puppet Theatre Marionette].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 122}.
شانۆی بێهودە/şanoy bêhude: نتـ:[ هونەر] لەپاش جەنگی جیهانی دووەمەوە شانۆنامە تایبەتەکانی خەیاڵایوییەکان بەبێ بێواتا دەستنیشان دەکران لەلایەن ژمارەیەک شانۆنامەنووس بە پلەی یەکەم ئەوروپی هەتا کۆتاییەکانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا دەنووسراون. هەروەها زاراوەیەکە بۆ شێوازی شانۆ کە شانۆنامەکان نوێنەرایەتی دەکەن. شانۆنامەکان تا ڕادەیەکی زۆر سەرنج دەخەنە سەر بیرۆکەکانی بوونگەرایی و گوزارشت لەوە دەکەن کە چی ڕوودەدات کاتێک بوونی مرۆڤ واتا یان ئامانجی نییە و پەیوەندیکردن تێکدەچێت. پێکهاتەی شانۆنامەکان بەشێوەیەکی گشتی شێوەیەکی گۆڕاوە، خاڵی کۆتایی هەمان خاڵی دەستپێکەکەیە. بنیاتنانی لۆژیکی و ئارگومێنت جێگەی خۆیان دەدەنەوە بەقسەی ناعەقڵانی و نالۆژیکی و بۆ ئەنجامە کۆتاییەکە- بێدەنگی.[ ئینگـ: theatre of the absurd].
شانۆی تەواو/şanoy tewaw: نتـ:[ هونەر] ئاماد: بەکاربردنی( تێکست)ـە وەکی وەکی فاکتەرێکی لاوەکی لە کۆی فاکتەرە شانۆییەکانی دی کە نمایشتەکە پێکدەهێنێتو لە بنەڕەتیشدا بریتین لە : ڕووناکی، مۆسیقا، نواندن، پۆشاک، دێکۆر.[ ئینگـ: Total theatre].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 161}.
شانۆی پێکەنیناوی/şanoy pêkenînawî: نتـ:[ هونەر] کۆمێدی.[ ئینگـ: Comedy].
شانۆی خەماوی/şanoy xemawî: نتـ:[ هونەر] [ ئینگـ: Drama].
شانۆی دەستندە/şanogerîy destinde: نتـ:[ هونەر] سانۆی تایبەتی : شانۆچکەی ناوەکیی ئەلیزابێسی بوو لە پسوولەی چوونە لەوانش کەسی دی بوی نییە بچێتە ژوورێ.[ ئینگـ: Private Theatre].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 121}.
شانۆی زانکۆ/şanoy zanko: نتـ:[ هونەر] ئەوپیتەیە کە کۆمەڵێک خوێندکارانی نێو زانکۆ پێکیان هێناوە، هەر زانکۆش سەرپەرشتی دەکات.[ ئینگـ : University Theatre]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 165}.
شانۆی سەراو/şanoy seraw: نتـ:[ هونەر] شانۆی گەمیە : ئەو شانۆ ئامادەیە کە ئاوی ڕووبار و دەریا لو شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دی دەیگوێزێتەوە.[ ئینگـ : Show Boat].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 141}.
شانۆی کوردی/şanoy kurdî: نتـ:[ هونەر] [ ئینگـ : ].
شانۆی گشتی/şanoy giştî: نتـ:[ هونەر] بەر لە چەرخی ئیلیزابێت شانۆگەریی لەدەرەوەی هۆڵ لەشێوەی شانۆی گەڕۆک پێشکەش دەکرا. پاشان ساختمانی تایبەتیی بۆ بونیاد نرا بۆوەی بینەران بەگشتی و دەستەجەمعی ڕووی تێبکەن. یەکەم ساختمانی شانۆیی( جیمس بێرینگ) لەساڵی( 1576) لەشاری لەندەن بونیادی دانا.[ ئینگـ : Public Theatre].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 123}.
شانۆی نوێ/şanoy niwê: نتـ:[ هونەر] [ ئینگـ : ].
شانۆی نیو بازنەیی/şanoy nîw bazneyî: نتـ:[ هونەر] ئەو شانۆیەیە کە کورسی بینەران بە شێوەی نیمچە بازنەیەک بە دەوریدا دانراوە.[ ئینگـ: semi- arena the atre]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 140}
شانۆی هاوینان/şanoy hawînan: نتـ:[ هونەر][ شانۆی+ هاوینان] شانۆیەکە لە وەرزی هاویندا نمایشتی شانۆیی تێدا ئەنجام دەدرێت. یان ئەو پیتە سانۆییەیە کە لە وەرزی هاویندا کارەکانی نمایشت دەکات. [ ئینگـ: summer the atre].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 152}.
شانۆیی/şano: نچ:[ هونەر] هەر تشتێک پەیوەندی بە شانۆوە هەبێت.[ ئینگـ: Theatrical]
ئەسانسێری سەکۆی شانۆ/esansêrî sekoy şano: نتـ:[ هونەر] . [ ئینگـ: stage elevator]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 172}
ئەستێرەی شانۆیی/estêrey şanoyî: ننتـ:[ هونەر] [ ئینگـ: star]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 152}
بابەتی شانۆگەریی/babetî şanogerî: نتـ:[ هونەر] . [ ئینگـ: subject – matter].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 172}
بەرچاوگەسازی شانۆیی/berçawgesazî şanoyî: نتـ:[ هونەر] ئەو هونەرمەندەیە کە هەڵدەستێت بە وێنەکێشان و ئافەریدەکردنی بەرچاوگەکان.[ ئینگـ: Scene Designer]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 138}
بەرچاوگەی شانۆیی/berçawgey şanoyî: نتـ:[ هونەر] کۆی ئەو پێکهاتانەیە کە تایبەتمەندن بە دیمەن و لەسەر سەکۆ( شانۆ)ی دا دادەنرێن.[ ئینگـ: Set, Setting, Stage Setting]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 140}
بەڕێوبەری تەختەی شانۆ/beřêwberî textey şano: نتـ:[ هونەر] بەرپرسی پراکتیزەکردنی کارە هونەریییەکانە وەکێ ڕووناکی، پۆشاک …هتد. ئەویش بە پێی نەخشەی دەرهێنەر.[ ئینگـ : stage manger ].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 152}
بەڕێوبەری گشتی شانۆ/beřêwberî giştî şano: نتـ:[ هونەر] ئەو کەسیە کە سەرپشکی شانۆکەیە لەڕووی هونەری و کارگێری( ئیداری)ییەوە. [ ئینگـ: theatre manger ].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 160}
بزاوتە شانۆییەکان/bizawte şanoyiyekan: نتـ:[ هونەر] . [ ئینگـ: stage business]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 172}
بزاوتنی شانۆیی/bizawtinî şanogerî: نتـ:[ هونەر] . [ ئینگـ: stage moviment].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 172}
بۆ شانۆگەریی گەڵاڵە/bo şanogerîy geľaľe: نتـ:[ هونەر] ئەو شانۆگەرییەیە کە هێندەی بایەخ بە بونیادنان و سازاندنی ڕووداوەکان دەدات بایەخ بۆ وێناکردنی کارەکتەرەکان نادات.[ ئینگـ: Plot Play].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 116}
تەختەی شانۆ/textey şano: نتـ:[ هونەر] سەکۆ: ئەو دەڤەریە کە نمایشتی لەسەر دەکرێت.[ ئینگـ: stage]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 152}
چاندنی شانۆیی/çandinî şanoyî: نتـ:[ هونەر] شێوازێکە لە بۆ بونیادنانی تێکستی شانۆیی بەکاردەهێندرێ، هەروەها لەساتی نمایشتەکەشدا : لەساتی نمایشتدا ئەشێ نووسەر بیرۆکەێیک، یان کارەکتەرێک بهێنێتە ئاراوە کە لە ڕێیەوە بایەخ داهاتووی ڕووساوەکان بدات.[ ئینگـ: Plant]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 115}
چەقی شانۆ/çeqî şano: نتـ:[ هونەر]. نێوەڕاستی شانۆ.[ ئینگـ: stage center]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 172}
چوارینەی شانۆیی/çwarîney şanoyî: نتـ:[ هونەر][ چوارینە+ ی+ شانۆیی] هۆزانڤانی( مەرگەسات)ی گرێکی لە پێشبڕکێ دراماییەکانی سەدەی پێنجەمی( پ. ز.)دا بە چوارینەێیک بەشدار دەبوون کە پێکدەهات لە سێ ترادیژیا و سانۆییەکی ساتیریی.[ ئینگـ: Tetralogy]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 157}
چێکردنی شانۆیی/çêkirdinî şanoyî: نتـ:[ هونەر] . [ ئینگـ: stage craft]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 172}
خۆسەڵماندنی شانۆیی/xoseľmandinî şanoyî: نتـ:[ هونەر] ئامادەبوونی شانۆیی: ئەو توانستە پڕوو( معنوی)ییەی ناخی ئەکتەرە کە دەتوانێت سەرنجی بینەر بەلای خۆیدا بەرێت.[ ئینگـ: Stage Presence]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 146}
خوێندنەوەی شانۆگەری/xwêndinewey şanogerî: نتـ:[ هونەر] خوێندنەوەی شانۆگەرییە بە دەنگێکی ئاشکرا لەبۆ شرۆڤەکردنی تێکستەکەی و چێژلێوەرگرتنی لە ڕێی گوێگرتن و تێگەیشتنەوە.[ ئینگـ: Play- Reading].{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 115}
دارتاشی شانۆیی/dartaşî şanoyî: نتـ:[ هونەر] ئەو نووسەرەیە کە شانۆگەرییەکانی لەبەرهەمی بنووسانی ترەوە وەردەگرێت وەکو: ڕۆمان، چیڕۆک… هیتد. [ ئینگـ: Play Carpenter]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 116}
دیکۆری شانۆیی/dîkorî şanoyî: نتـ:[ هونەر] . [ ئینگـ: SceneryTheatrical] { فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 136}
1 | لە بنەڕەتدا زاراوەکە لاتینی یە( décor)، و ئەو کەرەستانەیە کە لە کۆتاڵ، تەختە و شتی تر دروست دەکرێن. | |
2 | سۆفۆکلیس: Sofokles یەکەم کەس بوو، کە دیکۆری لە شانۆی( گرێکی)دا بەکارهێناوە. | |
3 | شانۆی( ڕۆمان)ی هەمیشە سێ جۆر دیکۆری بەخۆوە بینیوە. | بەرچاوگەی شەقام کە خانووبەرەی نێو شانۆییە مەرگەسات ئامێزەکان لە خۆ دەگرێت. |
بەرچاوگەی شەقام ( تایبەت بەخانووبەری بەزمەسات). | ||
بەرچاوگەی ( لادێ) پتر بۆ کۆمیدیا بەکاردەبرا. | ||
4 | بەرچاوگەی شانۆیی لە نمایشتەکانی چەرخی ناڤین بریتی بوو لە پاژێکی( کلێسا). | |
5 | بۆ یەکەم جار کە دیکۆری شانۆیی پێشڤەچوونی بەخۆوە بینی لە ئیتالیادا .. کە نیگارکێشی سەلیقە هاتە ئاراوەوە دەسکرا بە نیگارکردنی باخچە و شەقام بەرچاوگەی تری دەرەوە. | |
6 | لەسەی( 18) دا قۆقزی سانۆیی دروست کرا. بەوەش بەرچاوگەکان چوونە نێو چوارجێوەیەکدا. | |
7 | پاشان دیکۆرساز و دەرهێنەری سەلیقەدار پەیدابوون و ئیدی دیکۆری شانۆیی بوو بە خودان مێتۆدی خۆیی جیاجیا. |
زەمینەی شانۆیی/zemîney şanoyî: نتـ:[ هونەر][ ئینگـ: Repertory]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 130}
1 . کۆی ئەو شانۆگەرییانەیە کە تیپێکی شانۆیی نمایشتی کردووە.
2 . کۆی ئەو کارەکتەرانەیە کە ئەکتەرێک بتوانێت بەرجەستەیان بکات، یان پێشتر بەرجەستەیانی کردبێت.
سەرگوزەشتە شانۆیی/sergueşte şanoyî: نتـ:[ هونەر] . [ ئینگـ: parable play]
قۆقزی شانۆیی/qoqizî şanoyî: نتـ:[ هونەر] ئەو چوارچێوە گەورەیەیە کە شانۆگرتی لێوە دەبیندرێت.[ ئینگـ: Proscenium] { فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 121}
گوزەرکرنی شانۆیی/guzerkirdinî şanoyî: نتـ:[ هونەر] زنجیرە پێنگاڤێکە ئەکتەر لەسەر سەکۆی شانۆدا ئەنجامی دەدات و وات دەنوێنێت کە مەودایەکی دوورودرێژی بڕیبێت. [ ئینگـ: Stage Walk]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 149}
ناوچەکانی تەختەی شانۆ/nawçekanî textey şano: نتـ:[ هونەر] جوگرافیای سەکۆ : کاڤاری نواندن لە بۆ ساناکردنی بزاوتی ئەکتەر، دابەش کراوەتە چەند ناوچەیەکی خەیاڵاویی وەکو یەمانەی خوارەوە :
1 . | سەرووی چەپ | Up Lef |
2 . | چەپ | Left |
3 . | خوارووی چەپ | Down Left |
4 . | چەپی ناوەڕاست( ناڤەند) | Left Centre |
5 . | سەرووی چەپی ناوەڕاست | Up Left Centre |
6 . | سەرووی ناوەڕاست | Up Centre |
7 . | ناوەڕاست | Centre |
8 . | خوارووی ناوەڕاست | Down Centre |
9 . | خوارووی ڕاستی ناوەڕاست | Down Right Centre |
10 . | ڕاستی ناوەڕاست | Right Centre |
11 . | سەرووی ڕاستی ناوەڕاست | Up Right Centre |
12 . | سەرووی ڕاست | Up Right |
13 . | ڕاست | Right |
14 . | خوارووی ڕاست | Down Right |
نواندنی دەرەوەی شانۆگەریی/nwandinî derewey şanogeryî: نتـ:[ هونەر] هەندێک جار ئەکتەر لەبۆ سەرنج ڕاکێشانی بینەر سەرلەبەری توانستەکانی خودی خۆی وەگەڕ دەخات، وەلێ لەهەمان کاتدا پێوەندییە سەرەکییەکانی دەگەڵ ئەو کارەکتەراندا لە بیر دەچێتەوە.[ ئینگـ: Play Out]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 114}
وەرزی شانۆیی/werzî şanoyî: نتـ:[ هونەر] ئەو ماوەیەیە کە شانۆیەک لە ساڵێکدا نمایشتەکانی وەرزێک بەکاردەبڕێت.[ ئینگـ: Season]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 140}
وێنەی شانۆیی/wêney şanoyî: نتـ:[ هونەر] ئەوەیە کە ئەکتەر راستەوڕاست بەشێوەیەکی ئاسایی و بێهیچ هەڵچوونێک ڕۆلی خۆی بنوێنێت.[ ئینگـ: stage picture]{ فەرهەنگی زاراوەی فەرهەنگی، ل، 150}
.
.
.
.