شت ¹ /şit: ن:[ کەرەستە] ئەوەیە کە بگونجێ، بزانرێ، باسی لێوەبکرێت.{ خاڵ، ل، 288}.
1 – تشت، چت _ چشت، چتمەک، چتوومەک.[ ئینگـ : things]
2 – ماددە، تەبا.{ گیو، ل، 639}.
3 – کەلوپولی کەسێک.
4 – ئارێشە، باس، بابەت.
5 – کار، ئیش.
6 – شتی بێ قەوارە
7 – بارودۆخ
8 – یەکەم شت : یەکسەر، دەستوبرد.
9 – هین : شتی ناو لەبیرچوو.
شتەک/şitek: ن: شتێک.
شتەکان/şitekan: ن:
شتەکە/şiteke: ن:
شتێک/şitêk: ن:
:: شتێکی بەڵگەنەویستە، ….. .
شت گوێزانەوە/şit giwêzanewe: کتن: بارکێشان، کۆڵکێشان، کۆڵهەڵگرتن.
شتم/şitim: نتـ:[ کەرەستە] تشتی من.
شتمەک/şitmek: نتـ:[ لەنگ] شتومەک، چتومەک : جل و کەلوپەل، شمەک، کوتاڵ.
شتمەکە/şitmeke: نتـ: شتومەک.
شتن/şitin: نتـ:[ کۆ] تشتی ئێمە.
شتوومەک/şitûmek: ن:[ کەرەستە][ شت( تشت، چشت)] پەرتال، پرتال، پرتی، شمەک، کاڵا، مەنال، متا.[ ئینگـ : Goods ].
شتو/şitû: نتـ: ئێوە شتتان.
شتوکە/şituke: ئانتـ: چشتی چکۆڵە.
شتومەک/şitumek: نتـ: شتمەکە.
شت هاتنەبەرچاو/şit hatine ber çaw: کتن: وڕێنەکردن، هەلوەسەکردن.
.
.
_____________________
شت ² /şit: ف:[ شووشتن] بە ئاو خاوێن کردنەوە.
:: دەستی خۆم شت( شووشت).
شتەی/şitey: کتپ:[ هـ] شتن شووشتن.{ وشەنامە، ل، 636}.
شتەیەرە/şiteyere: کتپ:[ هـ] شتەیرە.
شتەیەنە/şiteyene: کتپ:[ هـ] شتەینە.
شتەیرە/şiteyire: کتپ:[ هـ] داشتن.
شتەینە/şiteyine: کتپ:[ هـ] تێ شتن، لەشتنا.
شتەیۆ/şiteyo: کتپ:[ هـ] شتنەوە.
شتراو/şitiraw: ف:[ شووشتن] شووشتراو : نە ئاو خاوێنەوە کراو.{ هەژار، ل، 468}.
شتم/şitim: ف: بەئاو خاوێنم کردەوە.
شتن/şitin: کتن: شووشتن :
1 – بەئاو خاوێن کردنەوە
2 – بریتییە لە لۆمەکردن و جنێو پێدان.
شتەوە/şitinewe: کتپ:
1 – پاککردنەوەی دانەوێڵە بە ئاو.
2 – جنێوپێدان.
:: دارا بارامی ششتەوە : واتە زۆر جنێوی پێدا.
شتو/şitu: نتـ: بەئاو خاوێنەوە کراو.
شت و شۆ/şit û şo: نتـ:
باڵاو : جل شووشتن.
[ هـ] ئابڕوو، حەیا.
شت و شۆ بڕیەی/şit û şo biřyey: کتن:[ هـ] ئابڕووبردن بە جنێو و قسەی پیس و ناخۆش.
شت و شۆ بەر ئارڎەی/şit û şo ber arđey: کتپ:[ هـ] ئابڕوبردن بە قسە.
شت و شۆ دای/şit û şo day: کتپ:[ هـ] شت و شۆ دەرهێنان.
شت و شۆ دەرهێنان/şit û şo derhênan: کتپ: بە جوێن ئابڕوو بردن.
شتی/şitî: ف: شووشتی : بەئاو خاوێنی کردەوە.
.
.
___________________
شت ³ /şit: ن:[ توێ] مووی ڕاست و لوول نەخواردوو.{ هەژار، ل، 468}.
.
.
___________________
شت 4 /şit: ن:[ دەنگ] گووتەیەکە بۆ بێ دەنگ کردن دەگووترێت.
.
.
____________________
شتو/şitu: نتـ:[ ڕوو] ناوی جورێکە لە هەرمێ.
.
.
.
.