شت ¹ /şit: ن:[ کەرەستە] ئەوەیە کە بگونجێ، بزانرێ، باسی لێوەبکرێت.{ خاڵ، ل، 288}.  

1 – تشت، چت _ چشت، چتمەک، چتوومەک.[ ئینگـ : things]

2 – ماددە، تەبا.{ گیو، ل، 639}.  

3 – کەلوپولی کەسێک. 

4 – ئارێشە، باس، بابەت. 

5 – کار، ئیش. 

6 – شتی بێ قەوارە

7 – بارودۆخ

8 – یەکەم شت : یەکسەر، دەستوبرد. 

9 – هین : شتی ناو لەبیرچوو. 

شتەک/şitek: ن: شتێک. 

شتەکان/şitekan: ن: 

شتەکە/şiteke: ن:

شتێک/şitêk: ن:

:: شتێکی بەڵگەنەویستە، ….. .   

شت گوێزانەوە/şit giwêzanewe: کتن: بارکێشان، کۆڵکێشان، کۆڵهەڵگرتن.

شتم/şitim: نتـ:[ کەرەستە] تشتی من. 

شتمەک/şitmek: نتـ:[ لەنگ] شتومەک، چتومەک : جل و کەلوپەل، شمەک، کوتاڵ. 

شتمەکە/şitmeke: نتـ: شتومەک. 

شتن/şitin: نتـ:[ کۆ] تشتی ئێمە.

شتوومەک/şitûmek: ن:[ کەرەستە][ شت( تشت، چشت)] پەرتال، پرتال، پرتی، شمەک، کاڵا، مەنال، متا.[ ئینگـ : Goods ]. 

شتو/şitû: نتـ: ئێوە شتتان.   

شتوکە/şituke: ئانتـ: چشتی چکۆڵە. 

شتومەک/şitumek: نتـ: شتمەکە. 

شت هاتنەبەرچاو/şit hatine ber çaw: کتن: وڕێنەکردن، هەلوەسەکردن. 

.

.

_____________________

شت ² /şit: ف:[ شووشتن] بە ئاو خاوێن کردنەوە. 

:: دەستی خۆم شت( شووشت). 

شتەی/şitey: کتپ:[ هـ] شتن شووشتن.{ وشەنامە، ل، 636}.  

شتەیەرە/şiteyere: کتپ:[ هـ] شتەیرە. 

شتەیەنە/şiteyene: کتپ:[ هـ] شتەینە. 

شتەیرە/şiteyire: کتپ:[ هـ] داشتن. 

شتەینە/şiteyine: کتپ:[ هـ] تێ شتن، لەشتنا. 

شتەیۆ/şiteyo: کتپ:[ هـ] شتنەوە.   

شتراو/şitiraw: ف:[ شووشتن] شووشتراو : نە ئاو خاوێنەوە کراو.{ هەژار، ل، 468}. 

شتم/şitim: ف: بەئاو خاوێنم کردەوە. 

شتن/şitin: کتن: شووشتن :

1 – بەئاو خاوێن کردنەوە

2 – بریتییە لە لۆمەکردن و جنێو پێدان.  

شتەوە/şitinewe: کتپ:

1 – پاککردنەوەی دانەوێڵە بە ئاو. 

2 – جنێوپێدان. 

:: دارا بارامی ششتەوە : واتە زۆر جنێوی پێدا. 

شتو/şitu: نتـ: بەئاو خاوێنەوە کراو. 

شت و شۆ/şit û şo: نتـ:

باڵاو : جل شووشتن. 

[ هـ] ئابڕوو، حەیا.

شت و شۆ بڕیەی/şit û şo biřyey: کتن:[ هـ] ئابڕووبردن بە جنێو و قسەی پیس و ناخۆش. 

شت و شۆ بەر ئارڎەی/şit û şo ber arđey: کتپ:[ هـ] ئابڕوبردن بە قسە. 

شت و شۆ دای/şit û şo day: کتپ:[ هـ] شت و شۆ دەرهێنان.   

شت و شۆ دەرهێنان/şit û şo derhênan: کتپ: بە جوێن ئابڕوو بردن. 

شتی/şitî: ف: شووشتی : بەئاو خاوێنی کردەوە. 

.

.

___________________

شت ³ /şit: ن:[ توێ] مووی ڕاست و لوول نەخواردوو.{ هەژار، ل، 468}. 

.

.

___________________

شت 4 /şit: ن:[ دەنگ] گووتەیەکە بۆ بێ دەنگ کردن دەگووترێت. 

.

.

____________________

شتو/şitu: نتـ:[ ڕوو] ناوی جورێکە لە هەرمێ.  

.

.

.

.