لاو ¹ /law: ن:
1 . تۆلاز، جاحێل _ جاهێل _ جایەڵ _ جحێڵ، جۆڤۆن(هـ)، جووانكە، خۆرت، خوێنگەرم، سیپە، كهمتهمهن، گەنج، لاج( کباک ، زا)، لاوكۆ، مێرمنداڵ، هەرزەکار : كەسێكە تەمەنی لە نێوانی منداڵی و جاحێڵی دابێت.[ ئینگـ: Minor، Adolence، Juvenile].
2 . کوڕ، فرزەندی نێر.
:: زارۆکی من دوو کیژ و دوولاون.
لاوان/lawan: نتـ:[ لاو+ ئان] جحێڵان، خۆرتان، گەنجان.
لاوانە/lawane: ئاکتـ:[ لاوان+ ئە] جحێڵانە، گەنجانە.
لاوە/lawo: نتـ:[ لاو+ ە]
لاوۆ/lawo: نتـ:[ لاو+ ۆ]
هۆی جحێڵ ! ، ئەی جوان ! ، وشەی بانگکردنی جوان.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 756}
لاوێتی/lawêtî: نچ:[ لاو+ ئێتی] جحێڵایەتی، گەنجایەتی، تۆلازی، لاوێنی، لاڤانی، لاوێتی.
لاوێنی/lawênî: نچ:[ لاو+ ئێنی] کوڕێنی.
لاوی/lawî: نچ:[ لاو+ ی] جحێڵی، گەنجی، خۆرتی، شاخینی، جۆڤۆنی( هـ).
ئابووری لاوان/abûrîn lawan: نتـ:[ ئابووری+ لاوان]
ئایندەی لاوان/ayindey lawan: نتـ:[ ئایندەی+ لاوان]
بێکاری لاوان/bêkarî lawan: نتـ:[ بێکاری+ لاوان]
پەروەردە و لاوان/perwerde û lawan: نتـ:[ پەروەردە+ و+ لاوان]
تایبەت بە لاوان/tayibet be lawan: نتـ:[ تایبەت+ بە+ لاوان]
تۆپی پێی لاوان/topî pêy lawan: نتـ:[ تۆپی پێ+ لاوان]
جیهانی لاوان/cîhanî lawan: نتـ:[ جیهانی+ لاوان]
ڕێکخراوی لاوان/řêkxirawy lawan: نتـ:[ ڕێکخراوی+ لاوان]
کۆنگرەی لاوان/kongirey lawan: نتـ:[ کۆنگرەی+ لاوان]
کێشەی لاوان/kêşey lawan: نتـ:[ کێشەی+ لاوان]
گۆڤاری لاوان/govarî lawan: نتـ:[ گۆڤاری+ لاوان]
ماڵی لاوان/maľî lawan: نتـ:[ ماڵی+ لاوان]
ناڤەندا لاوان/navenida lawan: نتـ:[ ناڤەندا + لاوان]
نەخواردنی لاوان/nexwardinî lawan: نتـ:[ نەخواردنی+ لاوان]
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان/wezaretî řoşinbîrî û lawan: نتـ:[ وەزارەتی+ ڕۆشنبیری+ و+ لاوان]
وەزارەتی وەرزش و لاوان/wezaretî werziş û lawan: نتـ:[ وەزارەتی+ وەرزش+ و+ لاوان]
یەکێتی لاوان/yekêtî lawan: نتـ:[ یەكێتی+ لاوان]
.
.
____________
لاو ² /law: ن: لاپاو، لافاو، لاخێز، سێڵاو.
.
.
_________
لاو ³ /law: ئان: خوشیک، جوان، زێبا.
.
.
.
.