بین ¹ /bîn: ڕەگ:[ پەهلەوەی : ڤێن] ڕەگی بینین.[ VEDERE]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 450 | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | |
ڤی | IW | se |
بینا/bîna: ئانفا:[ بین+ ئا]
1 . کەسێک کە ببینێ و چاوەکانی ساغ بن. دیدە. >< کۆر _ کوێر _ نابینا.
2 . کەسێک کە چاوی تیژی هەبێت وشت باش ببینێت.
3 . [مجـ] ئاگادار، ووریا.
4 . دەگەڵ( هەر، هە، ها) دێ و مانای دیتت دەدا، لەپڕ، لەناکاو.
:: هابینا سبەی مردین:c هەر ببینە سبەی مردین.
:: هەربینا لەسەفەر هاتەوە.
بیناو/bînaw: ن:[ پەهلەوی: ڤێناپ] دیمەنی خەیاڵی، هدیمەنێکی خەیاڵی کەلەبێداری وبەئاگاییدا دەبێندتێت(عالم مکاشفە )
تێبینی |
ئەم وشەیە تەنها فەرهەنگی مەردووخ بەخۆیەوە گرتووە( مەردۆخ، ب 1. ل. 237) |
بیناهی/bînahî: نچ: ڕۆشنایی چاو، سۆما، هەتەر، بینایی.
بیناهی چاو/bînahî çaw: نچ: بینایی چاو.
{
قەسەم بەوەی کەم ئەگەر بیناهی چاوە
هەتا زیندووم و رووح لەسەریەخەی کراسم ماوە
ئەمن دەست هەڵناگرم لەو مژانگەی
ئەگەر دەڵێی تیرە و لەکەوانت ناوە
}{ شۆڕمەحـوود. 70}.
بینایی/bînayî: نچ:[ پهـ: ڤێناکییه][ بینا+ ئی] یەکێک لەهەستەکانی مرۆڤ کە ناوە ندەکەی چاوە، کە پێی دەبیندرێت، هێزی چاو، سۆما _ سۆمایی _ سۆ، بیناهی.
بینایی چاوان/bînay çawan: نتـ:
1 . سۆمای چاو، گوما، نووری دیدە.
2 . [ مجـ] خودا، یەزدان : ناوی یەکێکە لەناوەکانی خودای میهرەبان بەکوردی.
{
بە قوربانت دەبم بینایی چاوان
قوبووڵی بۆ دەکەی تۆ سووچ و تاوان
}{ هێمن}.
3 . [ مجـ] گراوی زۆرخۆشەویست.
{
ئامان، هەی ئازیز بینایی چاوان
گلەم هەن جە تۆ خەیلێ فراوان
}{ مەولەوی}.
بینایی چاوڕژان/bînayî çawřijan: کتن: کوێربوون، سۆمایی چاو نەمان.
بینایی زانی/bînayîzanî: نتـ: زانیاری و زانست دەربارەی پێکهاتەی چاو و نەخۆشی و چارەسەرکردنی.
بینە/bîne: ف: بهێنە، بێنە، بارە.
بینەر/bîner: نفا:[ بین( بینین)+ ئەر] سەیرکەر، تەماشاکەر، دیتەر، دیتیار، بینیار: کەسێک کە شاهیدی دێتنی شتێکە، تەماشاچی.
بینەران/bîneran: نتـ:[ کۆ] تەماشاکەران، سەیر کەران.
بینەوار/bînewar: ئانتـ:[ بینە( بین: بینین + ئە)+ وار] نیگافڕاوان.
بینەوەر/bînewer: نتـ:[ بینە(بین: بینین+ ئە)+وەر] خاوەن هێزی دیتن.
بینراو/bîniraw: ئانفا:[ بین( بینین)+ راو] دیتراو، سەیرکراو.
بینی/bînî: ف:[بێن( بینین)+ئی] دیتی، چاوی پێکەوت.{ باری ڕابردووی کەسی سێیەمینە }.
بینین/bînîn: کتن:[ هێکـ: ڤێنەتی ، هەخـ: ڤەئێنە][ زا : ڤینایش، هـ : وینای]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 450 | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | |
ڤین | MIW | se |
1 . هاتنەبەرچاو، دیتن.
2 . سەیرکردن، چاولێکردن.
3 . چاوپێکەوتن.
:: لە شوێنێک عەلیم بینی و گەلێکمان دەردی دڵ پێکەوەکرد.
4 . هەستکردن بە رووناکی.
5 . سەردان.
بینینەوە/bînînewe: کتن:[ بینین+ ئەوە]
1 . لەسەرڕادێتن، دیتنەوە.
2 . دۆزینەوەی شت یان کەسی وونبوو.
3 . بەئامرازێک دەگووترێت، کە وەکوو دووربین بۆ( پێ دیتن) دروست کرابێت.
بینینی سترۆسکۆپی/bînînî stroskopî: نتـ: بینینی بەرجەستە، بینینی شتێک بەهەردووچاو بەشێوەیەکی تەنداری.
بینینی شین و زەرد/bînînî şîn û zerd: نتـ:[ نخ] جۆرێکە لەنەخۆشی ڕەنی کوێری، نەخۆشەکە ڕەنگی شین و زەرد دەبینێت بەڵام ڕەنگی سوورنابینێت.[ لا: xathocyanopia]
– بین/bîn – : پاشگرێکە لە زمانی کوردییدا، کە بەواتای بینین دێت و دەلکێت بەناوەوە و ناوی بکەری لێدروست دەکات
تیژبین/tîjbîntîjbînî: نچ:
تیژبینی/tîjbînî: نچ: بینتیژی.
دووربین/dûrbîn: نچ:
قووڵ بینی/qûľbînî: نچ: بینقووڵی.
ووردبین/ûridbîn: ئانتـ:[ وورد+ بین] بینوورد.
ووردبینی/ûridbînî: نچ: بینووردی.
.
.
______________________
بین ² /bîn: ن:[ پهـ : ڤێن، بەل: گیین] بێهن _ بهن، بینگ، بۆنخۆش، تین.
بین کوزیرک/bîn kuzîrk: نتـ: بۆکرووز، بۆپروز، بێهن زریره.
بینو/bînw: ئانتـ:[بین+و] گەنوو، بێهنو.
بینوبوون/bînwbûn: کتن:[ بین+ و+ بوون] گەنی بوون، بێهن کەتن. بێهن ژین.
بینوکرن/bînwkirin: کتپ:[بین+و+کرن] بێهن ژاندن، گەنیکردن، بێهن کەتاندن.
.
.
_________
بین ³/bîn: ن:
1 . نەفەس، پشو، هەناسە.
:: بابینێک بدەم.
:: لەبن گۆمدا بین دەکێشم.
2 . قورقوراگە، ئەوک، گەروو، قورگ
: لەبینم گیرا.
بینەقاقا/bîneqaqa: نتـ:[ توێ] قووڕقووڕاگە، گەروو، بینەقاقا : لوولەی نێو مل کە هەوای پیدا دەچێتە نێو وسییەکان.
:: دەستی دە بینەقاقای نابوو بە تەمابوو بێزنکێنێت.
بینە/bîne: ف:
1 . هەناسەخواردنەوە، پشووێستاندن
2 . بهێنە، بێنە، بارە.
بینەکێش/bînekêş: ئانفا:[ بینە+ کێش( کێشان)] کەسێک کە لەبن ئاو بینی خۆی باش ڕادەگرێت و مەودایەکی زۆردەباێت.
:: کەریم بینەکێشێکی چاکە ئەم سەرو ئەوسەری چۆم دەڕوات.
بینەکێشان/bînekêşan: کتن: پشوڕاگرتن لەبن ئاودا.
بین بەردان/bînberdan: کتپ: قوڕگبەردان.
بین بڕکێ/bînbiřkê: نفا: هەناسەبڕکێ.
بین پێوەدان/bînpêwedan: کتن: دەمپێوەنان و یەکپشوو خواردنەوەی ئاوەکی.
{
بۆ کەسێکە مەی چزیلکی پێوەنێ
بۆچی ملهوڕ لێرە بینی پێوە نێ
}{ هێمن}.
بین خواردنەوە/bînxwardinewe: کتن: هەناسەهەڵکێشان و دەسینگدا ڕاگرتنی لەکاتی لێدانی ئامێری مۆسیقای وەک شمشاڵ و تووزەڵە.
بیندرێژ/bîndirêj: ئانتـ: پشوودرێژ، هەناسەدرێژ.
بینڕاگرتن/bînřagirtin: کتن:[ بین+ ڕاگرتن] هەناسەلەسینگدا ڕاگرتن، پشوونەدا نەدەر.
بینکورت/bînkurt: ئانتـ: هەناسەکورت.
بینگرتن/bîngirtin: کتن:[ بین+گرتن] دەست دەئەوکی کەسێکنان، ئەوکی کەسێکگرتن.
:: بینی کابرای گرتبوو و دەیەویست بیخنکێنێت.
بینگ/bîng: ن: بین، پشو، هەناسە.
بینگگرتن/bînggirtin: کتن: بارنەگۆرین لە دۆخێکدا، خوولانەوەی هێندێک شت چەند هەناسەیەکی دوورودرێژی پێویست بێت.
:: ئەم مزراحی باش بینگ دەگرێ .
تێبینی |
ڤەئێنا: لەئاڤێستادا بەو مانای کەپۆ هاتووە و کەپۆش ئەندامی هەناسە یا بین هەڵکێشانە هەر وەکی هەناسە وnase لەئەڵمانی و næse ی دانیمارکی زمانەکانی دیکەی ئەوروپایی بە هەندێک ئاڵوگۆڕییەوە کە بەمانای( کەپۆ)یە، هەروەها ڤێن لەپەهلەوییدا بەمانای هەناسە و بین و ڤێنییک بەمانای کەپۆ هاتوون و لە فارسیش دا بین مانای( کەپۆ)ی هەیە.}{ نانەوازادە}. |
بینی/bînî: ن:[ هـ][ توێ] لووت، کەپو، دفن.
بەربین/berbîn: ن:[ توێ][ ئینگـ: Pharynx]
.
.
.
.