توێژفڕێدان/ tiwêj fiřêdan: نتـ:[ نخ][ توێژ+ فڕێدان] پسۆریاسیس : دەردێکی بۆماوەیی یە، لەسەر پێستی لەش بڵاودەبێتەوە ، بەشێوەی پەڵەپەڵە خڕ دەبێتەوە. زۆر بەدەگمەت چارەسەر دەکڕیت، تەنها ڕێگری لێدەکرێت کە زیاتر بڵاونەبێتەوە. [ ئینگـ : Psoriasis] .
نەخۆشی توێژفڕێدان دەکرێتە دووبەشەوە نەخۆشییە ئاسایی یەکان و دەگمەنەکان :
ئاسایی یەکان |
1 – توێژفڕێدانی بن قژ/tiwêjfiřêdanî bin qij: نتـ: [ نخ] ئەم نەخۆشییە زۆربەی کەڕەت لەپشت مل و گوێ و سەر تەثلی سەر بڵاودەبێتەوە.
2 – توێژفڕێدانی پەڵەیی/tiwêjfiřêdanî peľeyî: نتـ:[ نخ] پسۆریاسیس : ئەمە نەخۆشییە ئاسایی یەکەیە، شێوەی پەڵەکە ڕەنگی سوورە و توێژێکی سپی بەسەر سوورەکەوە دەنشێت. بەشێوەیەکی گشتی لە سەر ئەژنۆ و ئانیشکەوە دەردەکەوێت..[ لا : Plaque psoriasis ]
3 – توێژفڕێدانی دڵۆپەیی/tiwêjfiřêdanî diľopeyî: نتـ:[ نخ] دەشێت یەکەم قۆناغی پەڵەی پسۆریاسیس بێت، ئەم پەڵانە لەشێوەی دڵۆپەن، دەتوانێت لە ناوچەیەك بەىڵاوی چڕ ببێتەوە. ئەم جۆرە نەخۆشییە لە خۆیەوە چارەسەر دەبێت .[ لا : Guttat psoriasis ]
4 – توێژفڕێدانی داخراو/tiwêjfiřêdanî daxiraw: نتـ: [ نخ] ناسینەوەی نەم جۆرە نەخۆشییە دەکەوێتە ناوچە داخراوەکان ، وەک : بن قۆڵ، ناو ناووك و دەوروبەری، شەقی بن قوون، ژێر مەمک . ئەم جۆرەیان توێژی سپی ناگرێت بەڵام تەنها سوور دەةتەو و ناوچەکە دەکزێنێتەوە.[ لا : Invers psoriasis]
5 – توێژفڕێدانی نینۆك/tiwêjfiřêdanî nînok: نتـ:[ نخ] دەوروبەری 25 – 50 % نەخۆشی پسۆریاسیس دەوروبەری نینۆک دەگرێتەوە.
.
دەگمەنەکان |
توێژفڕێدانی تۆقلەیی/tiwêjfiřêdanî toqileyî: نتـ:[ نخ] دەگمەنێکەی لە شێوەی کیسە یا توورەگە پر لە ئاووگی زەردباوە، زۆر تر لە ناو لەپی دەست و ژیر پێ پەیدا دەبێت. ژنان سی هێندەی پیاوان تووسی دەبن.[ لا :Pustulosis palmo-plantaris ]
توێژفڕێدانی ئونیڤێرسال/tiwêjfiřêdanî unîvêrsal: نتـ:[ نخ] پەلەی گەورەی سوور بە هەموو لەشی نەخۆسەکە بڵاودەبێتەوە و نەخۆشە جارس دەکات و تای بەرزدەبێتەوە.[ لا : Universel psoriasis]
توێژفڕێدانی باداری/tiwêjfiřêdanî badarî: نتـ:[ نخ] پسۆریاسیسی باداری دەوروبەری 5 – 10% نەخۆشی پسۆریاسیس توێژفرێدانی باداری دەگرێتەوە، .[ لا : psoriasis arthritis ]
{ تێبینی : بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەسەر پەیڤە لاتینی یەکان بدەن}
.
.
.
.