بیابان/biyaban: ن:[ پەهلەوی : viyāpān]
1 – ئیشکارۆ، بەیابان( کباک)، بێرون، بیاوان، چۆڵگە، سهحرا _ سارا : دەشتی چۆڵی کاکی بەکاکی.[ ئینگـ : Desert].
2 – [ مجـ] مرۆڤێک کە دڵی چووبێت و بێهۆش کەوتبێت.
بیابان بوون/biyabanbûn: کتن:[ مجـ][ بیابان+ بوون] دڵ لەهۆش خۆچوون و بێ هۆش کەوتن.
:: دڵم بیابان بووە، دەبووڕێتەوە.
{ دڵم لە جۆشە، دەروونم گەلێک بیانانە}{ مان. 91}.
بیابانگەر/biyabanger: نفا:[ بیابان+ گەڕ( گەڕان)] کەسێک بەبیاباندا بگەڕێت.
بیابان گەڕان/biyaban geřan: کتن:[ بیابان+ گەڕان] گەشتکردن بەبیاباندا.
بیابانگێل/biyaban gêl: نفا:[ هـ][ بیابان+ گێل] بیابان گەڕ.
بیابان نشتن/biyaban nîŝtin: کتن: ئەو زەوییانەی تووشی بیابان بوون دەبن.
بیابان نشین/biyaban niŝîn: کتن:[ بیابان+ نشین]
1 – دەشتنشین.
2 – ئەوەی لە بیابان دەژێت.
بیابانی/biyabanî: نچ:[ بیابان+ ئی]
1 – ئەوەی پێوەندی بە بیابانەوەهەبێت. وەک کەسێک لە بیانان بژێت، یان ڕووەک و زیندەوەری بیابان نشین.
2 – کەسێک کە گوێ نەداتە داب و نەڕێتی کۆمەڵایەتی.
بیاوان/biyawan: ن: بیابان، دەشتی چۆل.
تێبینی |
گۆرانکاری لە پیتی [ ب] بۆ [ و] یان بە پێچەوانەوە. |
.
.
.
.