بەخەبەر/bexeber: ئانتـ:[ بە+ خەبەر( خبر)]

1 – بەئاگا : کەسێک لە نێو نوێندا بێت بەڵام نەخەوتووبوو بێت.

:: دوێنێ شەو سەعات بوو بە چواریش هەر بەخەبەربووم.

2 – موتڵەقی کە سێکی نەنووستبێت.

:: بزانە ئاغا بەخەبەرە یان نووستووە. خەوەر( سنـ)، بێدار. هشیار( کباک)، بیار(کل).

بەخەبەربوون/be xeber bûn: کتن:

1 – لە خەوهەستان یان هێشتا نەنووستن : بێداربوون.

2 – ئاگاداربوون.

بەخەبەربوونەوە/be xeberbûnewe: کتن:

1 – لەخەوهەستان و چاوکردنەوە، خەبەربوونەوە : بێداربوونەوە.

2 – وەخۆهاتنەوە، وریابوونەوە.

بەخەبەرکردن/bexeberkirdin: کتن:

1 – لەخەوهەستاندن، بێدارکردن.

2 – بەخەبەرکردن.

بەخەبەرکردنەوە/be xeber kirdin ewe: کتپ: لەخەوهەستاندنەون، بێدارکردنەوە، ئاگادارکردنەوە.

بەخەبەرهێنانەوە/bexeberhěnanewe: کتپ:[ بەخەبەر+ هێنان+ ئەوە] وەئاگاهێنانەوە.

.

.

.

.

.