ساو ¹ /saw: ن:[ هـ]
1 – بکەری کاری ساوین : لێکەوتنی ئەندام لە شتێک.
2 – [ ئای تی] ساوان، دهست لێدان .[ ئینگـ : Touch]
ساوان/saw: کتپ:
1 – پیامالێن، پێداهێنان، لێخستن، ڕێخستن،
2 – سوان، لووس بوون لەبەر زۆر بەکارهێنان.
ساوای/saw: کتن:[ هـ] ساوین : تیژکردنی تیغ بە هەسان.
ساوایۆ/saw: کتن:[ هـ]
1 – ساوینەوە.
2 – پان کردنەوە و فلیقانەوە.
ساوپهرده/sawperde: نتـ:[ ئای تی] [ ئینگـ : touch screen]
ساوراو/saw: ن: ساوین.
ساوموبایل/sawmobayil: نتـ:[ ئای تی] [ ئینگـ : touch mobile]
ساوێن/saw: کتپ: موتاوکردن.
ساویاگ/saw: ن:
1 – بەهەسان تیژکراو.
2 – سواو، لووس، کەم کردوو لەسەر بەکارهێنانی زۆر.
ساویان/saw: کتپ: ساوان، داوەشیان، پتوورکیان، کۆنەبوون، دابەزیان.
ساویاو/saw: ن: ساویاگ.
ساوین/saw: کتپ: ماڵین، ناوین، ناوینەوە، هەڵساوین، داپۆشین، دەست لێدان، ساواندن، کوتاندن، نەرم کردن، شێلاندن. ساویین.
.
.
_________________________
ساو ² /saw: ئان: ترس، ساب، سام، سەهم.
.
.
________________________
ساو ³ /saw: ن: بیراز، میراز : سوون و تیژکردنی داس.
ساودان/saw: کتن: تیژکردن، بەهەسان داماڵێنی تیغ.
:: سوونی تیغ.
ساوکردن/saw: کتپ:[ ساو+ کردن] بیرازکردن، تیژکردن، میرازکردن.
ساو/saw: ن:
.
.
___________________
ساو 4 /saw: ن:[ کەش] ساماڵ : ئاسمانی بێ هەور.
.
.
__________________
ساو 5 /saw: ن:[ هـ] سواق، سواغ.
ساودای/saw: کتن:[ هـ] سواغ دان.
ساو دریا/saw: ن: سواغ دراو، ساو دریێ.
ساو دریای/saw: ن: سواغ دران.{ وشەنامە، ل، 582}
ساودەر/saw: ن: سواغ دەر.
ساو کریا/saw: ن: ساو کرێی، سواغ دراو.
ساو کریای/saw: ن: سواغ دران.
ساوکەر/saw: ن: سواغ دەر.
ساو کەردەی/saw: ن: سواغ دان.
.
.
.
.