بەدەم/bedem: ئانتـ:[ بە+ دەم] بدەڤ، دەڤکی.

1 – مرۆڤی فسەڕەوان، پیت بەپیت.

:: بەدەمی خۆشە.

2 – بۆخواردن : خواردنەکەی لەلاخۆشە.

بەدەمەوە/bedemewe: ئاکتـ: لەگەڵی دا، بەبەردەوامەوە.

بەدەمەوەدان /bedemewedan: کتن:

1 – بریتییە لە لخاو شلکردن بۆ یەکێک.

2 – دەرخواردنی شتێک بەدەم شتێکی ترەوە ووردە ووردە.

بەدەمەوەڕۆیین/bedemewe řoyîn: کتن:[ بەدەمەوە+ ڕۆیین] سەرنگرێ بوون، هەڵەنگووتن.

بەدەم دادان/bedem dadan: کتن:[ بە+ دەم+ دا+ دان]

1 – دەم گرتن: ماوەی قسەکردن لێ بڕینەوەو بێدەنگ کردنی کەسێک. بەش بوونی خواردەمەنی بۆ ئەو خەڵکانەی لە ماڵێک یا هەر جێگایەکی تربن.

:: جا ئەوەندە ترێ یە بەدەمی کێ دا دەدەی(بەشی ئەو هەمووە ناکات).

بەدەم گرتن/bedem girtin: کتن:[ بە+ دەم+ گرتن] بەددان گرتن.

بەدەم هاتنەوە/bedem hatinewe: کتن: پەرچدانەوە.

بەدەموپل/bedemûpil: ئانتـ:[ بەدەم + و +پل] بەدەم وموو، بەزمان، بدەڤ.

بەدەمەوددان/bedemewdidan: ئانتـ:[ بەدەم+و+ ددان]

بەدەم یەکەوە/bedem yekewe: ئانتـ:[ بە+ دەم+ یەک+ئەوە] بەسەریەكەوە، بەهاوبەش، بتەڤایی، بهەڤ _ بهەڤرا، پەڤرا، پەیوەست، پشهەڤ، پێكڤە، پێكرا، پێکەوە، تێكرا، دەگەڵ، دگەل هەڤ، دهەڤدە، ژۆروژێر، سەرهەڤ، ڤێكرا، لەتەک یەک، لەسەریەک، لەگەڵ یەک، لەگەڵ یەكتری، وەكەهەڤ، وێرا، وێكرا.

 

.

.

.

.