بەردەست/berdest: نتـ:[ بەر+ دەست]

1 . ئیڕمان، خزمەتکار، ژێردەستە، نۆکەر :کەسێکە لە ژێر دەستی یەکێکدا هەڵسووڕێت بۆ فرمان کردن.

2 . شتێکی سووکەڵەیە لەبەردەستدا دادەنرێت بۆ فرمانی هەمیشەیی.

3 . [ پۆشاک] بەرێکە دەگییرێت بەسەرقۆڵی سەڵتە و کەوا دا لە دییوی ناوەوە.

4 . ئەو شتەی کە دەستت پێی ڕدەگا و دوور نییە. 

بەردەستان/berdestan: نتـ:[ بەر+ دەست] بەردەستە.

بەردەستە/berdeste: ئانتـ:[ بەردەست+ ئە]

1 . پارچەیە دەدرێت لە سەردەستی کەواو سوخمە و سەڵتە لەدییوی ناوەوەو، ئاسەری قۆڵ.

2 . گیڕۆدە و بێدەستەڵات، ژێردەستە.

بەردەستبار/berdest: ئانتـ:[ بەردەست+ بار] [ ئینگـ : available]

بەردەستباری/berdest: نچ:[ کباک][ بەردەستباری] [ ئینگـ : availability]

بەردەستباری/berdest: ئانتـ:[ بەردەست+ بار] هەیی تی.[ ئینگـ : available ness]{ سەلاحەدین، ل، 57}. 

بەردەستی/berdestî: نچ:[ بەردەست+ ئی] نۆکەری : ئیش کردن لەبەردەستی یەکێکدا، کرێکار( ز).

بەردەستی کردن/berdestî kirdin: کتپ:[ بەردەستی+ کردن] هەڵسووڕانی یەکێک لەبەر دەستی یەکێکدا. نۆکەری کردن.

 

ب بەردەستباری/bi berdestbarî: ئاکتـ:[ کباک][ ب+ بەردەستباری] [ ئینگـ : availably]

لەبەردەستدابوون/leberdestdabûn: نتـ:[ ئینگـ : availability]

.

.

.

.