پرد/pird: ن:[ ئەند][ پەهلەوی: puhl، puhr، پورد _ پرد] پەر( کباک)، پێل( هـ)، پیل( ل) : رێبازی هەڵبەستراو لەسەر ئاو یان بەستێكە لە دار یان ئاسن دورست دەكرێت. خەڵک بەسەرییدا دەپەرێتەوە.[ ئینگـ : bridge]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
پێرێتو _ پێرەتو | utvrvp | bridge |
پردەوان/pirdewan: نتـ:[ پرد+ ئە+وان] کەسێک کە ئاگاداری پردە.
::… ئەو چۆڵ و بیابانە كابرایەكی لێبوو، لێیان پرسی : چكارەی ؟ گوتی پردەوانم. ئی وا هەیە شتێكم دەداتێ و ئی وا هەیە نامدا تێ، ئاگام لەو پردە دەبێ …{ شۆر مەحموود. 78}.
پردەوانیی/pirdewanî: نچ:[ پردەوان+ ئیی] كار و پیشەی كەسی پردەوان.
پرددروست كردن/pird dirustkirdin: كتپ: پردسازكرد ن.
پردساز/pirdsaz: نفا: ئەندازیاری پرد، وەستای پرد دروستكردن.
پردسازكردن/pirdsazkirdin: كتپ: پرددروست كردن.
پردسازی/pirdsazî: نچ: هونەری پرد سازی یا پرددوست كردن.
پردهەڵبەستن/pirdheľbestin: كتن: پردسازكردن.
پردی پستسەر/pirdî piŝtser: شڕ:[ كنـ] ڕێگای گەڕا نەوە بۆ دواوە.
پردی پشتسەر رووخاندن/pirdî piŝtser řûxandin: كتن:[ كنـ] رێگای گەڕانەوە و پەشیمان بوونەوە لە كار و ئاریشەیەك نەهێشتنەوە.
هەندێک لە جۆرەکانی پرد |
پردی ئاسمانی/pirdî asmanî: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ: Air bridge]
پردی ئاوی بڵندکراو/pirdî awî biľndkiraw: نتـ:[ ئەند] ئەو جۆرە پردەیە کە جۆگە ئاوی دەگەیەنێتە ناوشار، لە کێوەکانەوە وەک پری رۆما.[ لا: aquaeductus]
پردی بزۆک/pirdî bizok: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ: bridge folding]
پردی بڵند/pirdî biľnd: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ : high bridge]
پردی پایەدار/pirdî payedar: نتـ:[ ئەند][ ئاڤیستایی : iCvp: پێشی] [ ئینگـ : viaduct]
پردی پیادە/pirdî piyade: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ : Footbridge]
پردی جەمەلۆنی/pirdî cemelonî: نتـ:[ ئەند] پردێکە ڕایەڵی لاوەکی چەماوەی هەیە.[ ئینگـ: Bowstring bridge]
پردی جۆلا/pirdî cola: نتـ:[ ئەند] [ پرد+ ی+ جۆلا]
پردی چینەوەت/pirdî çînewet: نتـ:[ پرد+ی+ سیرات ]
پردی ڕۆیشتن/pirdî řoyiştin: نتـ:[ ئەند] جۆرە پردێکە وەک پەیژە لە نێوان شووێنی بەرز و نزم سوودی لێوەردەگیرێت.[ ئینگـ: gangway]
پردی سیرات/pirdî sîrat: نتـ:[ پرد+ی +سیرات ] پردی قیامەت.
{
مەیگێر بەسەرت پردی سیراتیش كەڵەكە
سەیرانی بەهەشت سەیری دووچاوی بەڵەكە
}{ خەییام. 64}.
پردی شاتیرە/pirdî şatîre: نتـ:[ ئەند] پردی ئاسۆیی، پردی باهو : پردی ڕاست.[ ئینگـ : Beam bridge]
پردی قیامەت/pirdî qiyamet: نتـ: پردی سیرات : ئەو پردەی كە لە رۆژی قیامەت بەسەری دا دەكۆن و گۆیا لە موو باریكترە و لە ئەڵماس تیژترە.
پردی قیامەت پسان/pirdî qiyamet pisan: كتن:[ كنـ] ئارێسەیە كی زۆر گرینگ قەومان.
{
دەستم لە تای زولفت دا بەم بالایە نەمزانی
بۆچ دەمكوژی خۆ قوربان پردی قیامەت نەپساوە
}{ وەفایی}.
پردی کابولی/pirdî kabulî: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ : Cantilever bridge]
پردی کەوانەیی/pirdî kewaneyî: ن:[ ئەند].[ ئینگـ : Arch bridge]
پردی گوریسبەند/pirdî gurisbend: ن:[ ئەند].[ ئینگـ : rope bridge]
پردی گوێزانەوە/pirdî giwêzanewe: ن:[ ئەند].[ ئینگـ : Transporter bridge]
پردی لێژ/pirdî lêj: ن:[ ئەند].[ ئینگـ : slanting bridge]
پردی مەلەوانی/pirdî melewanî: نتـ:[ ئەند] جۆرە پردێکە لە دار و ئاسن دروست دەکرێت لە کەنار دەریا و ئاوە نزمەکان، تا مرۆڤ بکاتە قووڵایی ئاوەکە بۆ ئەوی بنتوانێت بە سانایی بازداتە ناو ئاوەکەوە و مەلەیەکی خۆش بکات. .[ ئینگـ : bathing bridge]
پردی نامەرد/pirdî namerd: نتـ:[ كنـ] ڕێگا و چارەی تەنگانەی بەلام بەهۆی نامەرد.
{ ئاو بتبا، لەپردی نامەرد مەپەڕێوە}{ پەند}. { تێبیـ: پرد لە ڕیشەی ( پەر: par)ی ئاڤێستایی و پەڕین و پەڕینەوەی كوردی كەوتووە}{ نانەوازادە}.
پردی نوین/pirdî niwîn: نتـ:[ ئەند] پردی نزم. [ ئینگـ : low bridge]
پردی ھەڵواسراو/pirdî heľwasiraw: ن:[ ئەند].[ ئینگـ : suspension bridge]
زاراوەی پرد لە واتای جیاوازدا |
بەردی جێگیربوونی پرد/berdî cêgîrbûnî pird: نتـ:[ ئەند] بەردی دوا بەشی پرد یان پرۆکە کەوانەیی بۆ پاڵپشتکردنی گومەتەکەی دادەنرێت.[ ئینگـ : Abutment stone]
بوونەپرد/bûne pird: كتن:[ بوون+ ئە+ پرد] فێدابوون لە ژێر پێ نانی كەسێك بۆ هەر مەبەستێك بێت.
{
خوداگیری من بێ رۆژ بازڕای قیامەتێ
ببێ بە پردم و بۆ خۆمی بەسەردا رابرێ
}{ گەنج. 94}.
جومگەی شانی پرد/cumgey şanî pird: نتـ: لە شووێنی باریک بوونەوەی پرددا.[ ئینگـ : Abutment hinge]
خاڵی جێگیربوونی پرد/xaľî cêgîrbûnî pird: نتـ:[ ئەند] بنەی ئەملا و ئەولای تاق.[ ئینگـ : Abutment point]
شانی پرد/šanî pird: نتـ:[ ئەند][ شان+ ی+ پرد] ئەملا و ئەولای پرد.[ ئینگـ : Brigde Abutment]
كردنە پرد/kirdine pird: شڕ: بۆپێشكەوتنی خۆ كەسێک لەژێرپێنان.
کۆڵەکەی پاڵپشتی پرد/koľekey paľpiştî pird: نتـ:[ ئەند] کۆڵەکەی پاڵپشتی تاق.[ ئینگـ : Abutment pier]
لووتکەی پرد/lûtikey pird: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ : brigde apex]
هاوشانی پرد/hawşanî pird: نتـ:[ ئەند][ هاوشان+ پرد]
1 – پاڵپشتەی پرد. کۆڵەکەی لاوەکی، شانی پرد.[ ئینگـ : Abutment]
2 – [ ئەند] پردۆکە : کە دیوارێکی پێ پاڵپشت دەکرێت.
هاوشانی پردۆکە/hawşanî pirdoke: نتـ:[ ئەند] دیواری پاڵپشتی ڕووی دواوەی کەمەرە یان پردۆکە.[ ئینگـ : Abutment backwall ]
.
.
.
.