سەخت ¹ /sext: ئان:[ پەهلەوی : saxt] خنس، ناهەموار.   

1-  زۆپ : شتی زۆر ڕەق

:: زەوی سەخت و ئاسمانی دوور.{ مارف ئاغایی

2 – ئاز، بەئێسک، توند، چەتوون، دژوار، گران، مشەقەت، ناڕەحەت، وەکو ڕۆژی سەرما و با.  

:: بەفر هاتوچۆی پشدەری سەخت کردووە.

3 – [ خ] مەردوومی تووڕەبوو.{ خال، ل، 266}

سەختان/sextan: ن:[ هـ] شوێنی سەخت.{ وشەنامە، ل، 597} 

سەختایی/sextayî: نج:[ هـ][ سەخت+ ئایی] سەختایی.  

سەختەگرێ/sext: نتـ:[ د][ سەخت+ ئە+ گرێ] گرێ کوێرە. { خال، ل، 266} 

سەختەوبوون/sext bûn: کتن:[ د] ڕەق بوون، تووڕەبوون.  

سەخت بوون/sext bûn: کتن:  

1 – ڕەق بوون

2 – تووڕەبوون

سەخت بییەی/sext bîyey: کتن:[ هـ][ سەخت+ بییەی] سەخت بوون.

سەختتەر/sextiter: ئانتـ:[ سەخت+ تەر] سەختتر.

سەختتەرین/sextiterîn: ئانتـ:[ سەخت+ تەرین] سەختترین.

{   

ئەمجار سەختتەرەن زامم جە جاران

چڵ مدۆ دایم چون گەستەی ماران

}{ مەولەوی}

سەخت جان/sext: ئانتـ: جان سەخت : ئەو کەسەی بە ءێش و زاراێکی زۆرەوە گیانی دەربچێت.

{

قەت گورێز نەدا لە تیری موژەت

ئەی بەسا سەخت جان و بێعارم

}{ سالم، ل، 81}{ شاعییران، ل، 522}.  

سەخت ڕوو/sext: ئانتـ: بێ ئابڕوو، بێ شەرم، بێ حەیا، ترش ڕوو، ڕووگرژ

{

یەک زەرە عەکسی پڕتەو دەرکەوت و تووری سووتاند

ئایینە سەخت ڕوو بوو لەو عەکسە تابی هێنا

}{ سالم، ل، 35} 

سەخت دڵ/sextî: ئانتـ: دڵ ڕەق. 

سەخت کەرڎەی/sext kerđey: کتپ:[ هـ]

1 – سەخت کردن

2 – [ مجـ] نیگەران کردن.

سەخت کردن/sext kirdin: کتن: تووڕەکردن، ئاڵۆزکردن، خەمگین. 

سەخت گرتەی/sext girtey: کتن:[ هـ] سەخت گرتن، توند گرتن. 

سەختگیر/sextgîr: ئانفا:[ هـ][ سەخت+ گیر] توندگیر، توندڕەو.

سەختگیری/sextgîrî: ئانفا:[ هـ][ سەختگیر+ ی] توندگیری، توندڕەوی.

سەخت لەبەکارهێنان/sext le bekarhênan: ئان:

سەختن/sextin: نتـ:[ پەهلەوی] کێشان. 

سەختۆ/sexto: ئاک:[ هـ] بەسەختەوە.

سەخت وەنە ئامای/sext wene amay: کتن:[ هـ][ مجـ] پێ ناخۆش بوون.{ وشەنامە، ل، 597}  

سەختی/sextî: نج:[ هـ] ڕيقی، سەختان، ، گرانی، نیگەرانی، .

:: بەم سەختی یە مەچۆ دەرەوە : سەرما و سۆڵە.  

سەختی بۆ گەیشتن بە/sextî bo geyiştin be: نج:

سەختی سەرما/sextî serma: نتـ: توشک.

سەختی کێش/sextî kêş: نتـ: ماندوو. 

سەختی کێشان/sextî kêşan: نتـ: ماندوویەتی. 

سەختی لەبەکارهێنان/sextî le bekarhênan: نج: 

سەختی لەتواندنەوە/sextî le twandinewe: نج:

                                                                     

بای سەخت/bay sext: نتـ:[ کەش][ بای+ سەخت] بای گوڕ، باوەرەک، بای زەمەن.

سەرسەخت/ser sext: نتـ:

.

.

__________________________

سەخت ² /sext: ئان:[ کباش]

1 – سفت

2 – زەفت

3 – [ کەش] زقۆم فرە سەرد.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 460}

سەختی/sext: نچ:[ کباش]

1 – سفتی

2 – زەفتی.

.

.

.

.