بێ ئابڕوو/bêabřû: ئانفا:[ بێ+ ئابڕوو] ئابڕوونەدار، بێشەرم و بێحەیا، ڕووقایم، پلندەر.[ ئینگـ: impudent, shameless]{ کەمالنامە، ل، 1622}.
بێ ئابڕووبوون/bê abřûbûn: کتن:[ بێ ئابڕوو+ بوون] ڕیسوابوون، ئابڕوونەمان.
بێ ئابڕووکردن/bêabřûkirdin: کتپ:[ بێ ئابڕوو+ کردن] ڕیسواکردن، ئابڕووتکاندن.
بێ ئابڕووی/bêabřûy: نچ:[ بێ ئابڕوو+ ئی] بێشەرمی، ڕووقایمی، سووکی .
بێ ئابڕووێتی/bêabřûětî: نچ:[ بێ+ ئابروو+ئێتی] بێشەرمێتی، خوێرێتی، سەرسەرێتی.
.
.
.
.