بێ ئابڕوو/abřû: ئانتـ:[ بێ+ ئابڕوو] ئابڕوونەدار، بێشەرم و بێحەیا، ڕووقایم، پلندەر.

بێ ئابڕووبوون/ abřûbûn: کتن:[ بێ ئابڕوو+ بوون] ڕیسوابوون، ئابڕوونەمان.

بێ ئابڕووکردن/abřûkirdin: کتپ:[ بێ ئابڕوو+ کردن] ڕیسواکردن، ئابڕووتکاندن.

بێ ئابڕووی/abřûy: نچ:[ بێ ئابڕوو+ ئی] بێشەرمی، ڕووقایمی، سووکی .

بێ ئابڕووێتی/abřûêtî: نچ:[ بێ+ ئابروو+ئێتی] بێشەرمێتی، خوێرێتی، سەرسەرێتی.

.

.

.

.