بێ ئاگا/aga: ئانتـ:[ بێ+ ئاگا] بێخەبەر، های لە هیچ نا، نابەلەد، ناشارەزا.

بێ ئاگابوون/agabûn: کتن:[ بێ ئاگا+بوون] خەبەردارنەبوون، ئاگادارنەبوون.

بێ ئاگاکردن/agakirdin: کتپ:[ بێ ئاگا+ کردن] ئاگادار نەکردن.

بێ ئاگایی/agayî: نچ:[ بێ+ ئاگا+ یی] بێ هۆشی، بێ توانایی، بێخەبەری.

لە(دە) بێ ئاگایی دابوون/le (de) agayî dabûn: نتـ:[ لە+بێ+ ئاگا+ی+ دا+بوون] بێ ئاگابوون.

.

.

.

.