پەری ¹/perî: ن:[ پەهلەوی : parik]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | |
پەئیریکانم | mNkiriap |
1 – زەری، فریشتە پێچەوانەی( دێو)ـە : جۆرە گیاندارێکی خەیاڵی زۆرجوانی باڵدارە، گوایە دەتوانێت خۆی بگۆرێتە هەموو ڕەنگێک.
{
نازکەک من سەحەری دی بجەمالا خوە نەوەک
حورو و یلدان و پەری بو نە بەشەر بو نەمەلەک
}{جەزیری}.
2 – [ مجـ] ژنی جوان و چەلەنگ.
3 – [ ناو] نێوە بۆ مێ یینە.
پەری ئازادی/perî azadî: نتـ:[ مجـ][ پەری+ئازادی] سەمبوولێکە بۆ ئازادی و رزگاریی.
{
تا بە دەستی پەری ئازادی لەسەر گۆری شەهید
گوڵەشللێرە لە گشت لایەکی نەڕوێن دەگریم
}{ هێمن}.
پەری ئەندام/perî endam: ئانتـ:[ پەری+ئەندام] ناسک بەدەن.
پەریبڕ/perîbiř: نفا: [ پەری+بڕ( بڕین)] کوڕێک، بەزگماکی چەرمی سەرچووی( کێری) نەبێت.
پەریپەیکەر/perîpeyker: ئانتـ:[ پەری+پەیکەر] ناسک بەدەن، پەریئەندام.
پەریجان/perîcan: نتـ:[ پەری+ جان]
1 – پەری سروەش.
2 – ناوی ئافرەتانە.
پەریخان/perîxan: نتـ:[ پەری+ خان]
1 – شازادەی پەریان، پادشایی پەریان.
2 – [ ناو] ناوی مێینەیە.
پەری دەریا/perî derya: نتـ:[ مجـ][ پەری+ دەریا] بووکی دەریا : جۆرە گیاندارێکی خەیاڵی زۆرجوانە، گوایە کە نیوەی سەرەوەی لەشی ئافرەتە و نیوەی لەشی خوارەوەی ماسی یە، لە قولایی زەریاکان دەژێت.
پەری دەست لێدان/perî destlědan: کتن:[مجـ] شێت بوون، ئەقڵنەمان.
{
حەقە کە وەکوو وەفایی شێت وشەیدایی سەحرایی
مەلەکان خۆیان نیشان دام، پەرییان دەستیان لێداوم
}{وەفایی}.
پەری دەست لێوەشاندن/perî dest lěweŝandin: کتپ:[ مجـ] شێتکردن، ئەقڵ لێنەهێشتن.
پەریدۆت/perîdot: ئانتـ: کچەپەری.
پەریڕەشک/perîřeŝik: نتـ:[ کباک][ پەری+ڕەش+ک] شەیتان.
پەریڕوو/perîřû: ئانتـ:[ پەری+ ڕوو]
1 – پەری ڕووخسار، جوان، زەری.
2 – نێوی ئافرەتانە.
پەریڕووخسار/perîřûxsar: ئانتـ:[ پەری+ ڕووخسار] ڕوو زۆرجوان.
پەریزاد/perîzad: نتـ، ئانتـ:[ پەری+ زاد]
1 – نەوەی پەری.
{
ئەی پەریزادی مەهابادی ئەتۆ ون بووی لە من
تۆم هەبێ کوانێ پەریزادە پەری چینم دەوێ ؟
}{ هێمن}.
2 – نێوی ئافرەتانە.
پەریزادە/perîzade: نتـ، ئانتـ:[ پەری+ زادە]
1 – خاتوون، ناسک، لەپەریانبووە.
2 – جوان و شۆخ و شەنگ.
{ تێبـ: لە( پەری زایتە)ی هەخامەنیشییەوەهاتووە}.
پەریژیان perîjyan: ئان:[ پەری+ ژیان] ڕاژیانێکی خۆش وەکو زیندەگانی پەریان.
پەریسار/perîsar: ئان:[ کباک][ پەری+سار] پەریئاسا، چەشنی پەری، وەکووپەری.
پەریشان/perîŝan: ئانتـ:[ کباک][ پەری+ شان] سان و پایە وەکوو پەریان.
پەری شێوە/perî ŝěwe: ئانتـ:[ پەری+ شێوە] ژن و کچێکی جوان کە لە جوانی دا لە شێوەی پەری بچێت.
{
دەڵێ هەرکەس ببینێ یار و ئەغیاری بە ئەتڕافا
خودا چین ئەم هەموو دێوە لەدەوری ئەم پەری شێوە
}{ مەحوی}.
پەری گەردن/perîgerdin: نتـ:[ پەری+ گەردن] ئافرەتێکە گەردنی وەگەردنی پەریان بچێت.
پەریمێرگ/perîměrig: نتـ:[ کباک][ پەری+مێرگ] شەیتان، پەریڕەشک.
پەریناز/Perînaz: نتـ:[ پەری+ ناز]
1 – ناوی ئافرەتانە.
2 – نازی پەرییان.
{ تێبینی : پەری لە ئاڤیستادا بە هاوتا و هاوکاری دێو و جندۆکە داندراوە، لە بەردەستی ئەهریمەن دایە، هەتا خەلکی بەبڕوا، بەجوانی خۆی هەڵخەڵەتێنێت}{ نانەوازادە}.
.
.
___________________
پەری²/ perî: ئاک:[ هـ] لەتەک، لەگەڵ، بەیەکەوە.
.
.
__________________
پەری³/perî: ئمـ:[ فە] بۆ، لۆ، ئەڕا.
.
.
____________________
پەری4/ perî: ن:[ کباک]
1 – بژی گوڵی دەخڵ ودانان.
2 – [ باد] پەڕی باڵندان.
3 – پەردەی زاوا، ڕێز، ئوودە.
.
.
.
.