بەرموور/bermûr: ن:[ خشڵ] پەڕەملە، خەناوک _ خەناوکە، کرتەمر _ گرتەمر( جا)، گەردانە، ملوانە _ ملوانکە _ ملوێنک : جۆرە خشلێکە ژنان بۆ خۆرازانەوە دەیکەنە ملیان.
{
تەعەججوب گرتمی، سۆفی کە تەسبیحم لە ملیا دی
کە بێ تەقریبە پیرێژن لە بەریا بێ بەر و بەرموور
}{ مەحوی}
یان
{
مەمکەنه بەرموور لە بەرچاوان به دەنگ و باسەوە
با وهپشت گوێم خەن جوانان، لێمگەڕێن با گواره بم
}{ سهید کامیل ئیمامی ( ئاوات)}
بەرموورە/bermûre: ن: بەرموور.
.
.
_______________________
بەرموور/bermûr: ن:[ ڕۆژنا] ناوی بەشێکی ڕۆژنامەی کوردپا ئە.
.
.
.
.