بەرهەم/berhem: ن:

1 – [ ئاب] ئاکامی لێکدان. تێکەڵ.

2 – بەهرە، داهات، بەش، بەروبوو.

3 – سازکراوی کارخانە و ئەو شوێنانەی کاڵا سازدەکەن.

4 – بەربووی مێشکی هونەرمەند و نووسەر.

بەرهەمدار/berhemdar: ئانتـ:[ بەرهەم+دار] بەبەرهەم.

بەرهەمنامە/berhemname: نتـ: پێناسەی بەرهەم بەنووسراوێک لەسەر بەرهەمە کە دەدرێت.

بەرهەمهاتن/berhem hatin: کتن: بارهاتن، هەڵکەوتن، ڕەخسین.

بەرهەمهاتوو/berhemhatû: ئانفا: بڕسکاو، خوڵقاو.

بەرهەم هێنان/berhemhěnan: کتن:

1 – پێگەیاندن و هێنانەناوی شتێک، دروست کردن، داهێنان، پێگەیاندن، ڕەنێوهێنان، بەخێوکردن.

2 – ئیش بۆ مەبەستی قازانج.

بەرهەمهێن/berhenhěn: نفا: دروستکەر، ئافرێنەر.

بەرهەمهێنەر/berhemhěner: ئانفا: ڕەنێوهێنەر.

بەرهەم هێنراو/ berhem hěniraw: نفا: کاڵا دروستکراو لە کارگەدا.

بەرهەمی بازرگانی/berhemî bazirganî: نتـ: کاڵای بازرگانی.

بەرهەمی تۆوە ڕۆنییەکان /berhemî towe řonîyekan: نتـ:[ ڕوو] ئەو ڕووەکانە پێکدێنن، دەنکی لۆکە، کونجی، گوڵەبەرۆژە، کەتان، دەنکی قەنەفل، خەشخاش، فستق، فولـی سۆیا …… هتد.

بەرهەمی ساڵانە/berhemî saľlane: نتـ: بەروبوومی ساڵانەی ڕووەک و میوە.

بەرهەمی فڕە/berhemî fiře: نتـ: ڕێژەو.

بەرهەمی ناونجی/berhemî nawincî: نتـ:[ پێش] ئەو بەرهەمە ئامادەکراوانەن، کە کەڵکی بۆ بەرهەمێکی تەواوتر لێوەردەگێرێت.

.

.

.

.

.

.