بێئەقڵ/bě eqiľ: ئانتـ:[ بێ+ ئەقل( عقل)] بێ مێشک، بێ ئاوەز، گەوج، شێت، نەفام.
بێ ئەقڵانە/bě eqiľane: ئاکتـ:[ بێ+ ئەقڵان+ ئە] کاروکردەوەی لەبەربێ ئەقلی و نەفامی، نەفامانە، گەوجانە.
:: ئەوەی تۆ کردت کارێکی زۆر بێ ئاقڵانە و نەفامانەبوو.
بێ ئەقڵ بوون/bě eqiľ bûn: کتن:[ بێ+ ئەقل( عقل)+ بوون]
1 – گەوج بوون، بێمێشک بوون.
2 – تێنەگەیشتن.
بێ ئەقڵکردن/ bě eqiľ kirdin: کتپ:[ بێ+ ئەقل+ کردن] خۆگەوج کردن، خۆشێت کردن.
بێ ئەقڵ نەبوون/bě eqiľ nebûn: کتن:[ بێ+ ئەقل+ نە+ بوون] شێت نەبوون، گەوج نەبوون.
بێ ئەقڵێتی/bě eqiľětî: نچ:[ بێ+ ئەقڵ+ ئێتی] کاری نائاسایی کردن، کردەوەیەک کە لە ئاقڵ نەوەشێتەوە.
بێئەقڵێتی کردن/bě eqiľětî kirdin: کتپ:[ بێ+ ئەقڵ+ ئێتی+ کردن] کاری نائاقڵانەکردن، کاری لەئاقڵ بەدوور ئەنجام دان.
بێئەقڵی/bě eqiľî: نچ: بێ ئەقڵێتی.
.
.
.
.
.
.