بێنیاز/běniyaz: ئانتـ:[ بێ+ نیاز]
1 – کاربەکەس نا، تێروپڕ، خاوەند دەستەڵات.
2 – [ مجـ] بریتییە لە خودا.
بێنیازبوون/běniyazbûn: کتن:[ بێنیاز+ بوون] پێویشت بەهیچ شتێک نەبوون، نیازنەبوون.
بێنیازکردن/běniyaz kirdin: کتپ:[ بێنیاز+ کردن] کەسێک تێر و تەسەل کردن وەها کە نیازی بەهیچ نەبێت.
بێنیازی/běniyazî: نچ:[ بێ نیاز+ ئیی] تێروپڕی، دەستەڵاتداری، دەوڵەمەندی.
.
.
.
.
.