ترووسک/trûsk: ن: ترووسكە، وورشە، بریسكەی هەندێ شت( تیخی ئابدار) برووكانەوە.

بەترووسكە/betrûske: ئانتـ:[ بە+ ترووسك+ ئە] ئابدار، وورشەدار، شۆقدار، بریسكەی هەندێ شتی كانزا.

ترووسكان/trûskan: كتن:[ دزە][ ترووسك+ ئان]

1 – بریڤان(كباك)، ووشیاربوون، ئاگاداری كردن، برقان، بریكان، بریقان.

2 – پرووكان، پرووسین، كزرین، تەیسان _ تەیسین.

ترووسكانەوە/trûskanewe: كتن:[ ترووسكان+ ئەوە] بریسكانەوە، بریقاندنەوە، درەوشانە وە، برووسكانەوە، پرووزكانەوە، چرسكانەوە، ڕووناكیدانەوەی چرا و ئاگر و برووسكە لە دوورەوە، بریقەدانەوەی هێندێ شت لە دوورەوە : پاچەماتێ.

ترووسكاندن/trûskandin: كتپ: بریقاندن، برقاندن( كباك)، بریكاندن، چرساندن، درەوشاندن، كزراندن، ترووكاندنی چاو.

ترووسكای/trûskay: نچ:[ ترووسك+ ئایی] بزاوز، تروسكە : ڕووناكیێكی زۆر كەمە

:: چاوم بە ئاستەم ترووسكایی دەكات.

ترووسكای مان/trûskay man: كتن:[ ترووسكای+ مان] شەوق هەبوون، هەرواترووسكانەوە.

ترووسكای هەبوون/trûskay hebûn: كتن:[ ترووسكای+ هەبوون] بەشەوق بوون، ترووسكانەوە.

ترووسكە/trûske: نتـ:[ ترووسك+ئە]

1 – بریق، وورشە، پاچە، بریسكەی هەندێ شت(تیخی ئابدار)، شەبەق، درەوشان، بریكە، برقە، درەوشانەوە، درەوشین، تریسكە.

2 – شەوقی دووری ئاگر و چرا.

3 – ترووكانی چاو.

4 – ناوە بۆ مێینە.

ترووسكەترووسكە/trûsketrûske: ئانتـ:[ ترووسكە+ ترووسكە] بریقەبریق، تروسكەی یەك لەدوای یەك، بریسكە بریسك.

ترووسكەترووسكی زۆر/trûske trûskî zor: ئانتـ: بریق وهۆر.

ترووسكەدار/trûskedar: ئانتـ:[ ترووسكە+ دار] بەلۆق، زیندوو، برووسكە دار، بڕەووش، پەرداخدار، خشەئیتە، بریقەدار، تریسكەدار، چریسكەدار، برەوش، بەتر ووسكە، هۆلۆس، وورشەدار، بەئابوتاب، ئاودار.

ترووسكەداركردن/trûskedarkirdin: كتپ:[ ترووسكەدار+كردن] پەرداخ كردن، ئامادە وتوندوتۆڵ كردن، لووسكردن و ڕێكوپێك كردنی تشتێك، ژەنگ لابردن، پاككردنەوە.

ترووسكەداریی/trûskedarî: نچ:[ ترووسكەدار+ ئیی] پەرداخداری، شۆقداری، بریقەداری، چریسكەداری، وورشەداری.

ترووسكەدان/trûskedan: كتن: برووساندن(كباك) پڕیشك ئاویژتنی ئاوور.

ترووسكەهاتن/trûskehatin: كتن:[ ترووسكە+ هاتن ] ترووشكانەوە.

ترووسك و بریسك/trûsk û birîsk: نتـ:[ ترووسك+و+بریشك] باق وبووق.

ترووسكیان/skyanûtr: ن: ترووسكان.

.

بەترووسكە/be trǔske: نتـ:[ بە+ ترووسک+ ئە] ئابدار، وورشەدار، شۆقدار، بریسکەی هەندێ شتی کانزا.

.

.

 

 

.

.

.