یەککە/yekike: نتـ:[ یەک+ کە] یەکەم، تاک، بێوێنە، تەنیا.
یەککەتاز/yekiketaz: نتـ:[ یەککە+ تاز] یەکەتاز : غارکەری بێ وێنە، باشترین و خێراترین سوار لە غارکردندا، سوارێ کە بە تاک و تەنیا بڕواتە مەیدانی جەنگەوە و بجەنگێت، شاسواری بێ وێنە، شەڕکەری بێوێنە.
تاز/taz: ف:[ڕەگی چاوگی تاختەن( تاختن)ی فارسییە] هێرش بردن ، پەلاماردان، هەڵمەت بردن.
{
بنزک و جەبهەت سپیی کلک ئێستر و دامەن سیا
یەککەتاز و سێ بڕ و دووبار و شەش دانگ و درێژ
}{ نالی : شاعیران، ل، 1018}
.
.
.
.