ئارامی | لاتینی | ئاڤێستایی |
پ | p | p |
1 – سێ یەمین پیتە لەزمانی كوردی بەڕێنووسی عەرەبیوە، نۆزدەمین پیتە بەڕینووسی لاتینی وە، سێهەمین پیتە بەڕێنووسی جیلوە، پانزدەهەمین پیتە بەڕێنووسی دەئێنەبەرە، حەڤدەهەمین پیتە بەرێنووسی (رووسی) .
[ هاوێژی ئەم پیتە بە ئەم كلۆجە دەبێت: لێوجووت دەكرێت، زمان بەمەلاشووی خوارەوە دەنووسێت، بادەرهێنان لە گەرووەوە بۆ دەرەوەی دەم ]. واتا فۆنێتیكی تەگەرەیییە (Obstrnent)ـە كە بەلێوی كپ گۆ(ژێ) دەكرێت.
2 – ئەم پیتە دووەمین پیتی دەنگدارە لەزمانی كوردیدا كەلەوێنەی پیتی (ب، ت)دایەبەرێنووسی عەرەبی، وە بەهەموو پیتەكانەوە دەنووسێت و لەهەر چوارشوێن وێنەی[ پـ، ـپـ، ـپ، پ]هەیە.بەشێوەیەكی گشتی لەسەرەتای ووشەدا دێت : پار، پێ، پرد، پۆر، سپی، پییر، چەپ.
.
.
______________________
پ/P: ن:[ كورتكراوەی گەلێك بابەتە وەك]
1 – كورتكراوەی Parking جێگای ئۆتۆمۆبیل راوەستان.
2 – هیمای نێونەتەوەیی بۆهۆكانی هاتووجۆكردنی وولاتی پۆرتوگال.
3 – هیمای فۆسفۆرە لە كیمیا.
4 – (♫) piano، لەسەر، لە سەرخۆ، لاواز.
5 – لاپەرە.
6 – پاندین _ بەراهمان
:: ئەوەی خوێندنی فەلسەفەی سانسكریتی تەواوكردبێت.
7 – [ فیز] هیمایە بۆ پالەپەستۆو پرۆتۆن لە فیزیادا.
.
.
___________________
پ/P: ن:
1 – گەلێك گۆرانكاری بەسەر ئەم پیتەدا هاتووە لە ئاڤێستاوە بۆ كوردی ئێستا، وە لە ناو دیاتێكتەكانی زمانی كوردی گەلێك گۆڕانكاری تری بەسەرداهاتووە.[ ئاپ]ی ئاڤێستای بووەبە[ ئاب] وەپاشان بووە[ ئاڤ] و [ئاو].
2 – [ پ] بۆ[ ف] ئەم گۆرانكاریەش بەشێوەیەكی روونتر لەرێنووسی لاتینی دا دەردەكەوێت وەك[f][ph] وەك :لە نێوان كوردی و فارسی: پارس- فارس، سپید – سفید، پیل- فیل، پولاد – فولاد.
{ تێبینی: ( ﺫ : D)ی ئاڤێستایی لە زمانی ئێستای كوردی نەماوە ، بووە بە( د).
3 – [ پ] بۆ[ م] گۆرانكاری لە نێوان كوردی( موكریانی) _ كوردی(سۆرانی)
:: تەپ _ تەم،
:: پێشوولە _ مێشوولە.
4 – [ پ] بۆ[و] خراپ _ خراو، چوارپێ _ چواروێ.
.
.
___________________
پ/P: ن: لەژمێرەی ئەبجەدی وەك (ب) دەكاتە ( 2 )، لەبەر ئەوەی لە زمانی عەرەبی تیپی ( پ ) نیە.
.
.
.
.