بنە/bine: ن:

1 – بنەگە، پا : بەرامبەر( اساس، قاعیدە).

2 – سووکە ماڵێکە، کە بباێت بۆ سەر ڕەز یا هەواران.

3 – دەستوور، ڕێزمان.

4 – ڕەبەت، سیپەی ڕاوچی : مەکۆیەکە لە پووش و پەڵاش ڕاوکەرخۆی تێداحەشار دەدات بۆ ڕاوی کەو و باڵندە و گیانداران پێبکات.

5 – سۆراخ، بەشووێن و بنچینەدا گەڕان.

6 – [ ف] داری بەری.

7 – [ کشت] گیایەکە لە گێرەدا لە پەڕی ناوەوە دەبەسترێت.

8 – لەئەوە دەشێت( بنە) بۆ هەموو بەرژەوەندێک، یان پرۆژەیەکی بڕوات.

:: بنەی ئابووری سویسرا زۆر بەهێزە.

:: بنەی پیشەسازی.

9 – بۆ دامەزراوی چەسپاوی و هێزو هیما دەکات.

:: بنەی هەیبەسولتان.

10 – گای ناوەندی گێرە.

:: گای بنە.

11 – [ کشت] بەزەویەیەک دەگووترێت کە دووساڵ نەکێل درابێت، لەمانگی بەفرانباردا وەردی یەک گاسنەی دەدرێتەوە، لە مانگی گوڵاندا وەردی دووگاسنەی دەکرێت.

12 – گەهەک.

بنەبنە/bine bine: ئانتـ: لای هەرە خوارەوەی کێوان.

بنەگە/binege: نتـ:[ بنە+ گە]

1 – قۆناغ، چەقز. 

2 – بنگە، بنە : لە بانەمەڕیدا، کە پاوان شوێنی لەوەر دیاردەکات و سووکە مالێک دەبن بۆ ئەوێ.

بنە و بارخانە/bine û barxane: نتـ:[ بنە+ و+ بار+ خانە] بارینە ، باروبارخانە.

بنە و بنەچەکە/bine û bineçeke: نتـ: رەگەز و تۆرەمە.

بنەوکردن/binewkirin: کتپ:[ کهـ] پەرەسەندن.

:: ماشەڵڵا مەردمەگە بنەوکردن. 

بنەوگرتن/binew girtin: کتپ:[ کهـ] نیشتن

:: چشت قورس بنەوگرێگ.

بنەونان/binewnan: کتن:[ کهـ] بنەوگرتن.

.

.

.

.