شیرین/şîrîn: ئانتـ:

1 . شیرن، وەک: شەکر، دۆشاو، هەنگوین و ترێی شیرین.[ ئینگـ: sweet]{ کەمالنامە، ل، 296} 

2 . جوان، لەبەردڵان.

3 . بریتییە لە شتێک کە کەم دەستبکەوێت.{ خاڵ، ل، 304} 

:: ئیمساڵ نان شیرینە. 

شیرینات/şîrînat: نتـ:[ شیرین+ ئات] شەکرۆکە، نوقڵ.

شیریناتساز/şîrînatsaz: نتـ: شەکرۆکەساز. 

شیریناتسازی/şîrînatsazî: نچ: شەکرۆکەسازی. 

شیرینە/şîrîne: نتـ:

1 . شۆکە.{ خاڵ، ل، 304}

2 . گەزۆ.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 499}. 

شیرینەکڕ/şîrîne kiř: نتـ:[ باڵ] کڕ کەوتنی کەو ئەوکاتەی کە دوو سێ ڕۆژی دەمێنێ هێلکەکانی هەڵێنێ و زۆری لێ نزیک دەبییەوە، هەڵنافڕێ و بەدەست دەگیرێت.{ ڕێژگە، ل، 179}

شیرین بەلەک/şîrîn belek: نتـ:[ ڕوو] مێکووک، شیرین بەیان ڵ گیایەکی دەرمانییە.{ ڕێژگە، ل، 178}

شیرین بوون/şîrîn bûn: کتن: 

1 . خۆشبوونی چەقاڵەی تاڵ.

2 . پەسەند و خۆشەویست بوون.{ گیو، ل، 656}.  

شیرین بوونەوە/şîrîn bûnewe: کتن: شتێک یان کەسێک، کە سەرلە کوێ شیرین ببێتەوە.

شیرینتر/şîrîntir: ئانتـ: خۆشەویستتر.

شیرینترین/şîrîntirîn: ئانتـ: خۆشەویستترین.   

شیرینچک/şîrînçik: ئانتـ: چشتێکە کەمێک شیرین بێت. 

شیرینخوێ/şîrînxwê: نتـ:[ شیرین+ خوێ] چێشتی کەم خوێ. 

شیرین خێڵ/şîrîn xêľ: ئانتـ: کەسێک کە چاوی خێڵە، بەڵام زۆری لێ جوانە.{ ڕێژگە، ل، 178} 

شیرینزمان/şîrînziman: ئانتـ: بریتییە لە مەروومی زمانخۆش. 

شیرینزمانی/şîrînzimanî: نچ: زمانخۆشی. 

شیرین زووان/şîrînzuwan: ئانتـ: شیرین زمان. 

شیرین شاتەر/şîrîn şater: ئانتـ: شاتەرە. 

شیرین شاوە/şîrîn şawe: ئانتـ: جوورێ مەل ماسیخوەرە.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 511}

شیرین شاهۆ/şîrîn şaho: ئانتـ: شینەشاهۆ. 

شیرین شەل/şîrîn şel: ئانتـ: کەسێک کە شەلینەکەی لێ جوانە و وەک سۆنە لەنجە دەکات.  

شیرین شۆک/şîrîn şok: ئانتـ:[ ڕوو] گیایەکی کوێستانییە گەڵاپانە بستێ لە زەوی بەرزدەبێتەوە گوڵێکی سووری جوان دەردەکات، سەلکەکەی وەک پیاز وایە تامێکی شیرینی هەیە.{ ڕێژگە، ل، 178} 

شیرینکار/şîrînkar: نفا:[ شیرین+ کار] کارجوان. 

شیرینکە/şîrînke: ئانتـ: گچکەی شیرینییە. 

شیرینکردن/şîrînkirdin: کتپ: خۆشەویست کردن. { گیو، ل، 657}.  

شیرینکەڵانە/şîrînkeľane: ئانتـ:[ شیرین+ کەڵانە] شیرینکە. 

شیرین و فەرهاد/şîrîn û ferhad: نتـ: چیرۆکێکی زۆر خۆشی کوردییە لە قەسرشیرین ڕوویداوە بە زوانی کوردی و فارسی هۆنراوەتەوە. بەدەنگیش نە گۆرانی دەێڵێن.

:: شیرین دۆستی فەرهاد و ژنی خەسرەو بووە. 

شیرین وەرەش/ľîrîn wereľ: ف:[ هـ] شیرین فرۆش، هەڵواچی.[ ئینگـ: confectioner]{ کەمالنامە، ل، 296} 

شیرینی/şîrîn: نچ:[ شیرین+ ی] شیرانی، شیرناهی؛ چشتی شیرین. مێشینی.

شیرینی پەز/şîrînî pez: نفا: شیرینی ساز، شیرینی دروستکەر.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 159}.  

شیرینی خواردن/şîrîn: کتن:

1 . خواردنی نوقڵی( شەکراو) خوواردنەوە. 

2 . دەستماچ کردن : شەکراوخواردن بەبۆنەی سەرگرتنی خوازبێنیەوە.{ مەردۆخ، ب 2، ل، 159}

شیرینی خواردنەوە/şîrîn: کتن: دابەشکردنی نوقڵی شیرینییە لەکاتی خوازبێنی بووکاندا. 

شیرینی خوارن/şîrîn: کتن: خورانەوەی شەکراو.{ گیو، ل، 657}.  

خوێن شیرین/xwên şîrîn: ئانتـ:[ خوێن+ شیرین] ئێسک سووک، ڕه‌زا سووک، ژیکه‌ڵه‌ : بریتییه‌ له‌ شتی جوان که‌ بچێته‌ دڵه‌وه‌.

.

.

___________

شیرین/şîrîn: ن:[ ناڤ] لە زوانی کوردی ناوە بۆ ڕەگەزی مێینە.

.

.

.

.