درێژبوون/dirêjbûn: كتن:[ درێژ+ بوون] درێژبییەی( هـ){بێستوون ، ل، 71}
1 – بەرزەوەبوون _ بەرزبوونەوە، ڕاستەوەبوون، گەشەكردن، هەستان.
2 – پالكەفتن، پاڵەوەدان _ پاڵدانەوە، پاڵکەوتن _ پاڵكەفتن، تخێڵ بوون، ڕازان، ڕاكشان، سەرنانەوە، نووستن، هەلاژیان.
3 – بەلاداهاتن، ڕەتبردن، سللار بوونەوە، كەفتن_ كەوتن. >< كورت بوون.
4 – [ توێ] پان بوون، فراوان بوون، کشان.[ لا : expansion , extension]{ پەزیشکی، ل، 133}.
درێژبوونەوە/dirêj bûnewe: كتن: درێژوەبیەێ( هـ){ بێستوون، ل، 71}
1 – زۆرپێ چوون( ماوە)، خایاندن : دوواكەوتنی كارێک و قەتیس بوونی كارێک.
:: كارەكە زۆر درێژبۆتەوە.
2 – ماوە زیادكردن.
درێژبوونی بێ ئیختیاری/dirêjbûnî bê îxtarî: كتن:[ ڕۆژک] درێژبوونی بێ ئارەزوو : بەلاداكەفتن، بەڵاداكەوتن، ڕاران.
.
.
.
.