بێمەیل/běmeyil: ئانتـ:[ بێ+ مەیل]
1 – کەسێک کە ئارەزوو و ئیشتیهای نەبێت.
2 – کەسێک کە هەوەسی ئەنجامدانی کارێکی نەبێت.
3 – نەویست، نەخواز، ساردوسڕ.
بێمەیل بوون/běmeyilbûn: کتن:[ بێمەیل+ بوون]
1 – ئیشتیهانەبوون.
2 – مەیلی کارێک نەبوون.
3 – نەویستن، نەخوڕستن.
بێمەیلی/běmeyilî: نچ:[ بێمەیل+ ئیی]
1 – بێ ئیشتیهایی.
2 – پێخۆش نەبوون.
3 – ساردوسڕی.
بێمەیلی کردن/běmeyilî kirdin: کتپ:[ بێمەیلیی+ کردن] نەخوڕستن و نەویستنی کەسێک یان پەیوەندییەک، ساردوسڕبوون لە دۆستایەتی و پەیماندا.
.
.
.
.