بێمەیل/bêmeyil: ئانتـ:[ بێ+ مەیل]
1 – کەسێک کە ئارەزوو و ئیشتیهای نەبێت.
2 – کەسێک کە هەوەسی ئەنجامدانی کارێکی نەبێت.
3 – نەویست، نەخواز، ساردوسڕ.
بێمەیل بوون/bêmeyilbûn: کتن:[ بێمەیل+ بوون]
1) ئیشتیهانەبوون.
2) مەیلی کارێک نەبوون.
3) نەویستن، نەخوڕستن.
بێمەیلی/bêmeyilî: نچ:[ بێمەیل+ ئیی]
1) بێ ئیشتیهایی.
2) پێخۆش نەبوون.
3) ساردوسڕی.
بێمەیلی کردن/bêmeyilî kirdin: کتپ:[ بێمەیلیی+ کردن] نەخوڕستن و نەویستنی کەسێک یان پەیوەندییەک، ساردوسڕبوون لە دۆستایەتی و پەیماندا.
.
.
.
.