پیلە ¹/pîle: ن: بەهانە، چەنەبازی زۆر، دەمەقاڵە، دووگووزە، كێشەومشتومڕ، گرەوتەشقەڵە.
:: پیلەمەكە، قسەی تۆ نیە؟.
{
مەمكەنە پێخوست لە پیلەی ناڕەوا دا چوونكە من
ئارەزووی ژێنێكی سادە و هێمن و بێوەی دەكەم
}{ هێدی}.
پیلەباز/pîlebaz: ئانتـ: شەڕانی.
پیلەگر/pîlegir: ئانتـ: بەبەهانە، كێشەكەر، گڕوگر.
پیلەپێگیران/pîlepêgîran: كتن:[ پیلە+ پێ+ گیران] ڤەگڤزین، بڕوبیانووگرتن.
پیلەپێگرتن/pîlepêgirtin: كتپ:[ پیلە+ پێ+ گرتن] بەربەرەكانی كردن، مل لەبەرملاننان، ڕاهشتن هەڤ، تەشقەڵەكردن، گڕنەگرتن.
.
.
___________
پیلە ² /pîle: ن:[ پەهلەوی: پییلەک] پێڵە، قۆزاخە : کیسەیەکی بچووک کەهەندێک زیندەوەر بەتایبەت کرمی ئاورێشم بەدەوری خۆیاندا دەیتەنن و سەردەمی شێوەگۆڕکانی خۆیانی تێدا تێپەڕدەکەن و لەدوایی کۆهی دەکەن و وەک زیندەوەرێک لێی دەردەکەون.
پیلەخۆر/pîlexor: نفا:[ زیند] كرمی نۆکخۆر، كەلوەسمە، كەلەسمە.
.
.
_____________
پیلە ³ /pîle: ن:[ کشت] کێشە : كێشانەوەی كلۆش لەزەوییەوە بۆ خەرمان.
.
.
.
.