پووز/pûz: ن:[ توێ][ پهـ: puz] بەلەک، لەتەر، پیز( فە)، پوویز( رۆژ)، تووزک : tûzik : گۆشتی نێوان ئەژنۆ و پاژنە(قولەقاپە)، ساق پا، جومگەی پێ، گۆشتی بەلەکم نەرمایی قاچ.[ ئینگـ : Calf]
پووزایی/pûzayî: نچ:[ پووز+ئایی] ئەوەی پێوەندی بە پووزەوە هەبێت.
پووز بەگیروەستان/pûz be gîr westan: کتن:[ پووز+ بە+ گیر+ وەستان] پووز جەمامبوون. [ ئینگـ : systremma]
پووزەوان/pûzwwan: نتـ:[ پووز+ ئە+ وان] بەلەک پێچ.
پووزەوانە/pûzewane: نتـ: [ پووز+ ئە+ وان + ئە]
1 – جۆرە گۆرەویی کە لە خوری دروست دەکرێت : ساقبەند، بەلەک پێچ _ بەلەک پۆش.
2 – گێترە.
3 – ئاڵقەی لووتی ئاژەڵ.
پوویز/pûyiz: ن:[ توێ][ رۆژ] پووز، بەلەک، لەنێوانی پێ و ئەژنۆ دایە.
.
.
.
.