بەهەند/behend: ئانتـ:[ بە+ هەند( ئەند _ ئەندازە)] ڕەچاو.
بەهەندڕاگرتن/behend řagirtin: کتن: لە ڕەچاونان.
بەهەندوەرگرتن/behend wergirtin: کتپ:
:: بۆچوونی ئەنجوومەنی شوورا لەبارەی یاسای تیرۆر بەهەند وەردەگرین.{ ئیمینكی}
بەهەندوەرگیران/behend wergîran: کتپ:
:: پاشخانی خوێندنی فێرخواز دەبێت بەهەند بگیرێت.{ ڕادیۆی سوید}
بەهەندوەرگیراو/behend wergîran: کتپ:
بەهەندوەرناگرتن/behend wernagirtin: کتپ:
:: بڕیاری پەرلەمانی ئەورووپا بەهەند وەرناگرین{ چەلیک}
بەهەندهەڵگرتن/behend heľgirtin: کتپ: ڕەچاوکردن.
.
.
.
.
.