لۆ/lo: ن:[ ڕوو]
1 . گیایەکی بەهاریییە وەک کەما، بەڵام ئەم باڵای بەرزتر و گەڵای ووڕدترە، ئەدرێ بە ئاژاڵ.{ خاڵ، ب 3، ل، 241}
2 . [ جوانڕۆ] بەی، سۆلان، گالبانوم : گیایەکی پزیشکیی دەشتەکییە، گوڵەکەی وەک چەتر وایە گەڵاکەی ئاوێتەیی و پانە. گوڵەکەی بچووک و زەردە، قەدەکەی زەمقی لێ دەردەهێندرێت.[ ئینگـ: asafoetida ، Gummi-resina galbanum][ ناوی زانستی: F. galbaniflua]
شێوەی کۆبوونەوەی سرێشی لۆ |
بە زۆری لە گرێی ڕەق یان نەرمی ناڕێک یان کەم تا زۆر نیمچە ڕووناک و درەوشاوەدا کۆدەبێتەوە، یان ناوبەناو بەدڵۆپەی جیاجیا، بەڕەنگێکی قاوەیی سووک، زەرد، سەوزی زەردباو و تامێکی ناڕازی، تاڵ، تایبەتمەندی هەیە. تا ڕادەیەک بۆنی میسکی لێدێت. |
سێ جۆری هەیە |
ڕەشەلۆ یان بەهەک : بۆگەنە |
زردەلۆ : ڕەنگی زەردە |
کەوەلۆ : ڕەنگی تەڵخە
|
ڕڕۆنی لۆ/řonî lo: نتـ:[ ئینگـ: Ferula Galbaniflua]
.
.
_______
لۆ/lo: ن:[ پۆشاک]
1 . تووێ : لۆی پشتێند و شەدەی
2 . چووکڵ : جووكوڵ.
3 . هەودایەک لە ڕێسراو،
4 . لایەک لە شتی نووشتاو.{ خاڵ، ب 3، ل، 241}
:: جاجمەکە دوو لۆ کە.
.
.
________
لۆ/lo: ئمـ: ئەڕا، بۆ : پیتی پرسیارە وەک [ بۆچی] ؟ .
:: دەچم لۆ بازاڕ.
.
.
________
لۆ/lo: ن:[ کباک] کابرا، برا، فلان.
[ زازا] ووتەیەکە مەردوومی پیچ و پووچی پێ بانگ دەکرێ.{ خاڵ، ب 3، ل، 241}
ووتەیەکە نێرینەی پێ بانگ دەکرێت.
.
.
___________
لۆ/lo: ن: لیسپ. { خاڵ، ب 3، ل، 241}
:: لۆیەکی پرچی بگرە.
.
.
.
.