لۆ/lo: ن:[ ڕوو]

1 . گیایەکی بەهاریییە وەک کەما، بەڵام ئەم باڵای بەرزتر و گەڵای ووڕدترە، ئەدرێ بە ئاژاڵ.{ خاڵ، ب 3، ل، 241}

2 . [ جوانڕۆ]  بەی، سۆلان، گالبانوم : گیایەکی پزیشکیی دەشتەکییە، گوڵەکەی وەک چەتر وایە گەڵاکەی ئاوێتەیی و پانە. گوڵەکەی بچووک و زەردە، قەدەکەی زەمقی لێ دەردەهێندرێت.[ ئینگـ: asafoetida ، Gummi-resina galbanum][ ناوی زانستی: F. galbaniflua] 

 شێوەی کۆبوونەوەی سرێشی لۆ  
 بە زۆری لە گرێی ڕەق یان نەرمی ناڕێک یان کەم تا زۆر نیمچە ڕووناک و درەوشاوەدا کۆدەبێتەوە، یان ناوبەناو بەدڵۆپەی جیاجیا، بەڕەنگێکی قاوەیی سووک، زەرد، سەوزی زەردباو و تامێکی ناڕازی، تاڵ، تایبەتمەندی هەیە.  تا ڕادەیەک بۆنی میسکی لێدێت.
 سێ جۆری هەیە
 ڕەشەلۆ یان بەهەک : بۆگەنە
 زردەلۆ : ڕەنگی زەردە
 کەوەلۆ : ڕەنگی تەڵخە

ڕڕۆنی لۆ/řonî lo: نتـ:[ ئینگـ: Ferula Galbaniflua]

.

.

_______

لۆ/lo: ن:[ پۆشاک]  

1 . تووێ : لۆی پشتێند و شەدەی

2 . چووکڵ : جووكوڵ.

3 . هەودایەک لە ڕێسراو،

4 . لایەک لە شتی نووشتاو.{ خاڵ، ب 3، ل، 241}

:: جاجمەکە دوو لۆ کە. 

.

.

________

لۆ/lo: ئمـ: ئەڕا، بۆ : پیتی پرسیارە وەک [ بۆچی] ؟ . 

:: دەچم لۆ بازاڕ.

.

.

________

لۆ/lo: ن:[ کباک] کابرا، برا، فلان.

[ زازا] ووتەیەکە مەردوومی پیچ و پووچی پێ بانگ دەکرێ.{ خاڵ، ب 3، ل، 241}

ووتەیەکە نێرینەی پێ بانگ دەکرێت. 

.

.

___________

لۆ/lo: ن: لیسپ. { خاڵ، ب 3، ل، 241}

:: لۆیەکی پرچی بگرە. 

.

.

.