بێزوو/bêzû: ن: بێزی، بێزوو، بێزک، تامەزرۆیەتی، مەگیرانی : بەئافرەتێک دەگوترێت سکی پر بێت کە لەچڵەی دەرچوو دڵی تێکەڵ دێت و ئارەزووی خواردن دەکات.[ ئینگـ: pica]{ پەزیشکی، ل، 267}.
بێزووکار/bêzûkar: ن: مەگیرانی کار.
بێزووکەر/bêzûker: ئان: بێزگەوان، مەگیرانیکەر: ژنێکی سکپڕە کە بێزووبکات.
بێزووکردن/bêzûkirdin: کتپ: مەگیرانی کردن، ئارەزوو کردنی ژنی تازەئاووس بۆخواردنی هێندێک شتی سەیر بۆنموونە (( گل)).
.
.
.
.
.